“ئه‌بۆلفه‌زل شكارچی” وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی به‌سیجیان بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ته‌یار كردووه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه نیزامیه‌ی ڕژیم، هێشتا دۆخی ئێران نچووهته بواری ئه‌منیه‌تیه‌وه تاكوو به شێوه‌یه‌كی به‌رین له هێزه‌كانی به‌سیج بۆ سه‌ركوتی ناڕازیان كه‌ڵك وه‌ر بگرن. وته‌كانی “ئه‌بۆلفه‌زل شكارچی” له حاڵێك دایه كه ساڵی ڕابردوو هێزیان بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك كه‌م هێنابوو و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی ڕژیم دانیان به شكست هێنانیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نابوو. به‌پێی وێنه و ویدیۆكانی ساڵی ڕابردوو، ڕژیم له ته‌واوی هێزه‌كانی به‌سیج و ته‌نانه‌ت له منداڵانیش بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كه‌ڵكی وه‌ر گرت و هه‌موو نیشانه‌كان ده‌رخه‌ری لاوازتربوونی ڕژیم له ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاویه.