کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئیدعای باش بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ترامپەوە

ئیدعای باش بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە

دۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئیدعای کردووە کە دانوستانەکانی نێوان واشینگتۆن و ڕژیمی کۆماری ئیسلامیزۆر بە باشیبەڕێوە دەچن و ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ماوەیەکی نزیکدا هەیە.

ناوبراو لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئەنجام بدرێت، ڕەنگە لە کۆتاییی ئەم هەفتەیەدا بێت. بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی کردووە کە هێشتا هیچ دڵنیاییەک لەسەر گەیشتن بەو ڕێککەوتنە نییە. هەروەها سەرۆکی ئەمریکا دووبارە جەختی لەسەر دەرهێنان و گواستنەوەی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران کردووەتەوە و ئاماژەی کردووە کە ئەگەر دانوستانەکان بە ئەنجام نەگەن، هەموو هەڵبژاردەکان هێشتا لەبەردەمدا ماون. ترامپ هەروەها سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچە وتوویەتی کە پرسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تەنها بابەتێکی ناوچەیی نییە، بەڵکو کاریگەرییەکانی ئاستی جیهانی هەیە و چارەسەرکردنی ئەو بابەتە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی واشینگتۆن.