ڕۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی ڕژیمی کۆماری ئیدعای کردووە کە ناوەندێکی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکای بە ئامانج گرتووە.
بەپێی ئەو بەیاننامەیانە کە لە لایەن میدیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ناوەندێکی فەرماندەیی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا کە لە سەر یەکێک لە کەشتییە جەنگییەکان جێگیر کرابووە، بە چەندین موشەکی کروز بەڕ ئامانج گیراوە. لە هەمان کاتدا، “سێنتکام” فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا، ئیدعاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تەواوی ڕەت کردووەتەوە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هەموو هێرشەکانی ڕژیم بە تەواوی تێکشکێندراون.
