ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ر، وته‌بێژی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاند كه ئێران زیاتر له ٣٠٠ كیلۆ ئۆرانیۆمی پیتێندراوی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چاوه‌دێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانیان ئه‌ندازه گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه له ٣٠٠ كیلۆ زیاتره. شایانی باسه پێشتر له ساڵی ٢٠١٥دا، ئێران له ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ “گرووپی ٥ كۆ ١” به‌ڵێنی دابوو كه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی له ٣٠٠ كیلۆ تێنه‌په‌ڕێت. پرسی په‌ره‌پێدانی ڕێژه‌ی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران له كاتێكدا هاتووه‌ته ئاراوه كه كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكای خستووه‌ته خواره‌وه. شایانی باسه، پێشتریش كۆماری ئیسلامیی به هێرش بۆسه‌ر كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی “ته‌نگه‌ی هۆرمۆز” تاوانبار كرابوو. پێویسته بوترێ، به پێی ڕێكه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ، ئێران ته‌نیا ئیزنی به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی ٢٣٥ كیلۆ به خه‌ستیی كه‌متر له ٤ له سه‌د هه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه خه‌ستیی ئۆران‌یۆم له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه چووه‌ته سه‌ر و كۆكراوه‌ی ئه‌م ماده‌یه‌ش له ٣٠٠ كیلۆ تێپه‌ڕ بووه.