ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە، حکومەتی میسر هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ژێرخانەکانی لوبنان ئیدانە کردووە.
لە بەیاننامەی وەزارەتی دەروەی ئەو وڵاتەدا هاتووە کە وێرانکردنی ژێرخانەکان نیشانەی سیاسەتێکی سزا بۆ هەموو هاووڵاتییانە و هەروەها ئاماژە بە هێرش بۆ پردەکانی سەر ڕووباری لیتانی کراوە. جێگای ئاماژەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵێکی زۆر لە پردەکانی وڵاتی لوبنان، نیگەرانییەکی زۆری سەبارەت بە قەیانی نوێی مافی مرۆڤ لە جیهاندا ساز کردووە.
