ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی چه‌ند شاری باكووری كوردستان دژ به هێرشی پۆلیسی فاشیستی ئیستانبوول بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد و ئه‌شكه‌نجه‌كردنیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، پۆلیسه فاشیسته‌كانی ئیستانبوول هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد كه مۆسیقای كوردیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌یان به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌پۆلێك له نه‌فره‌ت و توڕه‌یی له نێو كوردانی باكووری كوردستان به‌دوای خۆیدا هێناوه و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له شاره‌كانی ئیستانبوول، ئانكارا، شڕنا‌خ، ئێلح، سمسوور و ئامه‌د دژ به عه‌قلیه‌تی پیاوسالار و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی فاشیسته‌كانی توركیا خۆپێشاندانیان كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه ئه‌و ڕووداوه‌یان وه‌كوو هێرش بۆ سه‌ر ئازادی، ئاشتی و كه‌رامه‌تی ئینسانی ناو برد و خوازیاری مه‌حاكمه‌ی تاوانباران بوون.