ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی حقوق له زانكۆی كرماشان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به توندی ئیدانه‌ی كوژرانی “دانیاڵ دیانی” خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه‌یان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه گیانبه‌ختكردنی “دانیال دیانی” خوێندكارانی حقوق له زانكۆی ڕازی كرماشان، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، نموونه‌ی ئاشكرای جه‌نایه‌ت و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕژیمهوهیه و پێویسته كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه‌یه‌ی وڵامده‌ره‌وه بێت. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، تا كاتی سزادانی تاوانباران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی سیسته‌می سه‌ركوت، درێژه به خه‌بات و تێكۆشانیان ئه‌ده‌ن.
