فیدراسیۆنی نیوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌وانان ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یكدا ویڕای شه‌رمه‌زار كردنی سه‌ركووتی ڕۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، خۆازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو بوو.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر دوو ڕۆژنامه‌نووس به ناوه‌كانی “ئیلناز محه‌ممه‌دی” و ” نگین محه‌ممه‌دی” كه له ڕه‌ووتی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن ده‌زگایی قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به سێ ساڵ زیندان و كۆمه‌لیك سزایی ته‌كمیلی مه‌حكووم كران. فیدراسیۆنی نیوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌وانان پێشتریش خۆازیاری ئازادی چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراو له‌وانه “نیلوفر حامدی”، “ئیلاهه محه‌ممدی”، “فه‌رخوونده ئاشوری”، “نازیلا مه‌عروفیان”، “مارال دارئافرین”، “ڕیبوار سه‌ید محه‌ممه‌دی” و “كامیار فه‌كوور” ببوو.
