کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌ی سه‌ركوتی پزیشكانی ئێرانی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكاوه‌

ئیدانه‌ی سه‌ركوتی پزیشكانی ئێرانی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی

ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی پزیشكانی له‌ ئێراندا كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پزیشكان له‌ هه‌موو جیهان له‌ به‌رامبه‌ر گیانی هاووڵاتیاندا به‌رپرسیارن و تاوانبار كردنیان به‌پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه‌. له‌ به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و پزیشكانه‌ی له‌ ئێران كه‌ به‌ هۆی ده‌رمانكردنی برینداران ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانیان له‌سه‌ره‌ و پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ ئازاد به‌كرێن.