شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندانی به سه‌ر شه‌هناز ڕه‌زایی، زه‌هرا عه‌زیزی، میترا نیكپور، فاتمه یه‌زدانی، له‌یلا ئه‌فشار، مه‌جید نادری، محه‌ممه‌دڕه‌زا بێهزادپوور و حسێن ڕه‌شیدی زه‌ره‌ندی، به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، به‌رده‌وامی سه‌ركوت، په‌روه‌نده‌سازی و ده‌ركردنی ئه‌حكامی قه‌زایی دژ به موعه‌لیمان و چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی، نه‌ك هه‌ر فه‌رهه‌نگیانی ئێران له مافخوازی پاشگه‌ز ناكاته‌وه به‌ڵكوو ئیراده‌یان بۆ به‌دواداچوونی مافه ڕه‌واكانیان به‌هێزتر ده‌كات. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو حوكمه‌كان، كۆتایی هێنان به بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی موعه‌لیمان و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تییه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و ٨ چالاكه سنفیه‌ی كانوونی فه‌رهه‌نگیانی كرمان له‌لایه‌ن دادگای ئنیقلابی ئه‌و شاره به ٨ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.