ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی فرههنگیانی شاری هه‌رسین، به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” خانه‌نشینكراوی فه‌رهه‌نگی و باوكی “ئێحسان ڕوسته‌می” به‌ندكراوی سیاسی، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له وڵامێكی ناڕووندا به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و هاووڵاتییه بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه. ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شارستانی هه‌رسین له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و كاره‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له به‌ندكراوان له ڕێگای گوشار بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیانه و پێویسته “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.