كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ئێعدامی موجاهد كوركور نیشان دا و داوای له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد، به زووترین كات سزای سێداره ڕابگرن.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌دا وێڕای ئاماژه‌دان به شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ئه‌شكه‌نجه و سه‌پاندنی تۆمه‌ته‌كانی موحاره‌به و افساد فی الارض به سه‌ر موجاهد كوركور، ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه وه‌كوو ئاكامی ڕه‌وه‌ندێكی ناڕوون و نادادپه‌روه‌رانه‌ی دادڕه‌سی ناو براوه و سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هۆشدار به به‌رپرسانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه مای ساتۆ، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش كاردانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ئێعدامی موجاهد كوركور نیشان داوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوو.