كۆنفدراسیۆنی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی ئه‌فریقای جنووبی له به‌یاننامه‌یه‌ك دا هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێرانی به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و كۆنفدراسیۆنه دا هاتووه، ده‌ستدرێژی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران ئاكامی چه‌ند ده‌یه ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا و پاڵپشتیه‌كانی ئه‌و وڵاته له ئاپارتایدی ڕه‌گه‌زی و مه‌زهه‌بیی له ئیسڕائیله كه به‌رۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه. هێرشه‌كانی ئیسڕائیل كاردانه‌وه‌ی ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێناوه و زیانه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و چینی كرێكاره. ئێمه خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر میزی دانووستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانین.