وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا درێژه‌ی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران به‌تایبه‌ت خۆێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریفیان له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی ئیدانه كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه‌دا هاتووه، ڕژیمی ئێران ئه‌بێ ڕێز له ئازادی كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه و مافی مرۆڤ به تایه‌بت مافی ژنان كه له ته‌واوی كۆنوانسیۆنه‌كاندا واژۆی كردووه بگرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به بانگهێشتی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌وه كراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه یادداشتێكی توندی ئاراسته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم كردووه.