ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕێكخراوی لێبوردنی نێونهتهوهیی له بهیاننامهیهك دا، گوشارهكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سهر بنهماڵهی گیانبهختكردووانی شۆڕشی “ژینا”ی به توندی شهرمهزار كرد و داوای كرد دهستبهجێ ئهو سهركوتگهرییانه كۆتایی پێ بێت.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، له بەیاننامەیەک دا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئازار و ئەشکەنجەدانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” نیشان دا و ڕایگەیاند: دەبێ ئەوپەڕی گوشار بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ئەوەی نەتوانێت بنەماڵەی گیانبهختكردووان و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان، ئازار و ئەشکەنجە بکات. ئهو ڕێکخراوهیه لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتی: داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکەین کە لەسەر ئازار و ئەشکەنجەی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ناچار بە وڵامدانەوە بکەن. ئەوەی کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە هەموو شارەکانی ئێران کردی، کردەوەیەکی تەواو نایاسایی بوو، بۆیە دەبێ گوشاری بخرێتە سەر بۆ ئهوهی کۆتایی بە توندوتیژییەکانی بێنێت.