کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن چالاكێكی كرێكاری شاری سنه‌

ئیدانه‌كردنی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن چالاكێكی كرێكاری

ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار، مێهرداد ئه‌مین وه‌زیری، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ له‌ په‌یامێكی ویدیۆیی دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی بوو.

مێهرداد ئه‌مین وه‌زیری له‌ په‌یامه‌كه‌ی دا سزای ئێعدامی به‌ سزایه‌كی نامرۆڤانه‌ ناوبرد كه‌ هیچ كات نه‌یتوانیوه‌ به‌ر به‌ خه‌باتی گه‌لێك بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری بگرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی كرد یه‌كگرتووانه‌ به‌رانبه‌ر به حوكمی‌ ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی كاردانه‌وه‌ نیشان بده‌ن و ڕێگه‌ له‌ قه‌تڵی حكوومه‌تی بێ تاوانێكی دیكه‌ بگرن