کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

ئیدانه‌كردنی تیرۆری “ناگه‌هان ئاكارسه‌ل” و سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی ئێران له‌ سوید

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ ئیدانەكردنی تیرۆیناگه‌هان ئاكارسەل، ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له‌ ئێران، لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید چالاكییەك ڕێكخرا و تێیدا تیرۆر و سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی توركیا و ئێران به‌ توندی مه‌حكووم كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،گرێتا تونبێرگ، چالاكوانی ناسراوی بواری ژینگە و هاوڕێكانی لە شاری ستۆكهۆڵمی سوید، بەشدارییان لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرد، كە دژبه‌ تیرۆركردنیناگه‌هان ئاكارسەلو سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌ ئێران، بەڕێوەچوو وگرێتاوتی: دروشمیژن، ژیان، ئازادیلە هەموو شوێنێكی جیهان دەنگی داوەتەوە. بەشداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌‌ هه‌روه‌ها داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی سوید كردكۆتایی بە فرۆشتنی چەك بە توركیابهێنێت. “گرێتائاماژەی به‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی ڕووداوەكانی ئێران لە بەرنامە و ڕۆژەڤی جیهانیدا كرد و ڕایگه‌یاند، تێكۆشانی هەموومان لە ناوچە جیاوازەكاندا لە یەك دابڕاو نین، كوردان تێكۆشەر و خه‌باتكاری زۆر ئازان،  بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ ئامانجه‌كانیان ئه‌بێ پشتیوانیان لێ بكه‌ین.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ژنانی ئه‌فغانستانی دژبه‌ حكوومه‌تی تالیبان

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ فڕانكفۆرتی ئاڵمان

-

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر چالاكانی مافی ژن له‌ گیلان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئه‌ندیمشك

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-