ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی دێهده‌شت بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی دێهده‌شت له ڕۆژی ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن. ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هێزی سه‌ركوتیان بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بانگ كرد، به‌ڵام كرێكاران له‌سه‌ر ئیدامه‌ی مانگرتن پێداگرییان كرد. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مزایا، په‌رداختی بیمه و جێژنانه بوون.