كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار، بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن دا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز ماوه‌ی ٨ ڕۆژه دژبه بێكاركردنی ٣٨ هاوكاریان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌كراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌كه‌ن. كرێكارانی فولادی ئه‌هواز هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی دیكه‌ی فولاد له ئێران، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت و به‌شداری كرێكاران له به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاروباری كارخانه بوون.