دووهه‌زار و ٥٠٠ کەس لە كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد له پارێزگای فارس،ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان،بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كاركێشا و مانیانگرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك لهپڕمهترسیترین پیشه‌كان،كاركردن له كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمه و زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له‌ژنان پێك دێت له حاڵێكدا حه‌قده‌ست و مه‌زایایان زۆر كه‌مه. ڕۆژی ڕابردوو كرێكاران ده‌ستیان له كار كێشا و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت خوازیاری پێدانی سه‌ختی كار،دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی،زیادكردنی حه‌قده‌ست و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی له كارگه‌ی ئامۆنیاك بوون.