ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی گوڵان، سنفی فرۆشیارانی كه‌لووپه‌لی ئارایشی و بێهداشتی بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سنفی فرۆشیارانی كه‌لووپه‌لی ئارایشی و بێهداشتی هاوشێوه‌ی سنفی زێڕفرۆشان له ئاست زیادكردنی باج ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵاوسان و ڕكوودی بازاڕ، ئاستی باجی ساڵانه‌ی بردووه‌ته سه‌ره‌وه، له حاڵێكدا بازاڕیان ناچارن هه‌م باجی داهاتیان بده‌ن و هه‌م باجی ئه‌و مڵكهی تیدا كاسبی ده‌كه‌ن.