ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، سنفی زێڕفرۆشان له شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، شیراز و ته‌ورێز وێڕای پڕۆپاگه‌ندای ڕژیم بۆ ته‌واوبوونی ئه‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌رییه، درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه.
به‌هۆی مانگرتنی دوو حه‌فته‌ی ڕابردووی سنفی زێڕفرۆشان له چه‌ندین شاری ئێران، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دا بڕیاری تۆماركردنی داراییه‌كان له سامانه‌ی تیجاره‌ت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوا بخات، به‌ڵام زێڕفرۆشان به‌و واده‌یه ڕازی نه‌بوون و داویان كرد بڕیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێته‌وه و نرخی باجی ساڵانه‌ش كه‌م بكرێته‌وه.