ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گوڵان، شارۆمه‌ندانی به‌لووچی دانیشتووی ناوچه‌ی ڕه‌مشك بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی مه‌عده‌نی مسی ناوچه‌كه مانیان گرت و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری مس له ناوچه‌ی ڕه‌مشك سه‌ر به سپای پاسدارانن و به بیانووی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به گوندنشینان، زه‌وی و زاری كه‌شاوه‌رزانیان داگیر كردووه. به وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، لێدانی ئه‌و مه‌عده‌نه هیچ سوودێكی بۆ خه‌ڵك نه‌بووه و سپای پاسداران وێڕای داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان، ئاوی كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه‌شی پیس كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نییه. شایانی باسه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دوو كه‌س به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د و جومعه توركه‌مانی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.