ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌كارهێنانی ماسك له به‌شی گواستنه‌وه‌ی گشتی شاری تاران به تایبه‌ت، مێترۆ، ناو ئۆتوبووسه‌كان و تاكسییه‌كان، له ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانه‌وه ئیجباری كراوه.
ئه‌م هه‌وڵه به‌دوای په‌سه‌ندكرانی له لایه‌ن ستادی میللی مودیرییه‌ت كۆرۆناوه دێت كه سێ حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر ئه‌م ناوه‌نده له‌سه‌ر پێشنیاری شاره‌داریی و شوڕای شاری تاران بۆ ئیجباری كردنی ماسك له مێترۆ دژایه‌تی كردبوو. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه فه‌رمانداری شاری تاران ئامانج له ئیجباری كردنی ماسك له شوێنه گشتییه‌كانی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی درووستی پرۆتۆكۆله‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌باره‌ت به به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا.