کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئیبڕاهیم ڕه‌ئیسی تاوانباری “جه‌نایه‌ت دژبه‌ مرۆڤایه‌تی”، به‌ڕه‌سمی بوو به‌ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی

VVai359yVyZB

ڕۆژی سێشهممه١٢ی مانگی گهلاوێژ، لهحاڵێكدا كهئاگری تووڕهیی جهماوهری خهڵك لهشوێنهجۆراوجۆرهكانی ئێران دژبهگشت ڕژیمی ئیسلامی ههروا گهشاوهیه،ڕهئیسیواتهئاخوندێك كهلهئێعدامی ههزاران بهندكراوی سیاسیدا ڕۆڵی سهرهكیی بینیوه، حوكمی سهرۆك كۆماریی خۆی لهعهلیی خامنهیی وهرگرت. هاوشێوهی ئهم ڕێوڕهسمهئهمڕۆ چوارشهممهلهناو مهجلیسی ئیسلامی ڕژیمدا بهڕێوهدهچێت.

ئیبڕاهیم ڕهئیسی وهك نوێنهری دادستانی تارانی ئهندامیههیئهتی مهرگ، بهرپرسی دهركردنی حوكمی ئێعدامی ههزاران بهندكراوی سیاسی لهمانگهكانی گهلاوێژ و خهرمانانی ساڵی ١٣٦٧ی ههتاوییه‌. لهمێژووی چل و چهند ساڵهی دهسهڵاتی ئیسلامیدا، هیچ سهرۆك كۆمارێك بهم ڕادهیه نهكهوتووهتهبهر نهفرهتی خهڵك لهناوخۆی ئێران و شهپۆلی ڕوو لهگهشهی ناڕهزایهتیی ئێرانیانی دهروهی وڵات و گرووپ و ڕێكخراوهجیهانییهكانی مافی مرۆڤ. بۆ نموونهڕێكخراوی ههواڵنێرانی بێسنوور بهم بۆنهوهنووسیی: “لهمڕۆوهئیبڕاهیم ڕهئیسی ئهندامی ههیئهتی مهرگ و تاوانباریجهنایهت دژبهمرۆڤایهتیبهشێوهی ڕهسمی بوو بهسهرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران“.

لهحاڵێكدا كهبههۆی بڵاوبوونهوهی شهپۆلی پێنجهمی كۆرۆنا لهئێران ڕۆژانهنزیك به٨٠٠ كهس گیانیان لهدهست دهدهن، ئیبڕاهیم ڕهئیسی بهبێ چكۆلهترین ئاماژهبهم كارهساته، لهوهیكهبههۆی پرۆتۆكۆلهكانی كۆرۆنا نهیتوانیوهدهستی خامنهیی ماچ بكات، داخ و كهسهری دهربڕی!

عهلی خامنهیی و باندی نیزامیئهمنییهتیی دهسهڵاتدار كهئاسۆی سیاسیی ڕژیمی ئیسلامی لێڵ دهبینن، بههێنانهسهركاری ڕهئیسی لهههڵبژاردنێكدا كهكهمترین ئاستی بهشداریی خهڵكی بوو و تهنانهت ڕێفۆرمخوازانی حكوومهتی و سهرۆك كۆمارهكانی پێشووی ئێرانیش نهیانتوانی پشتیوانیی لێبكهن، دهیانههوێ بڵێن كهتهنیا دهسهڵاتی یهكدهست و یهكگرتوو و بوونی كهسانێك لهلوتكهی دهسهڵات، كهپێشینهی مرۆڤكوژیان لهئاستی ههزاران كهسیدا ههیه، دهتوانن باروودۆخهكههێور بكهنهوهو كهشتیی ڕژیم لهنوقم بوون دهرباز بكهن. بهڵام ههر ئهم تێگهیشتنهساویلكهیهنیشانی دهدات كهدارودهستهی دهسهڵاتدار، نهلهمێژوو شتێك فێربوون و نهلهناوهرۆكی ئهم باروودۆخهتازهیهدهگهن. چل و چوار ساڵ لهمهوبهر كاتێك كهناڕهزایهتی و قهیران گهرووی دهسهڵاتی پاشایهتیی دهگوشی، شا لهههوڵێكی داماوانهدا حكوومهتی نیزامیی ڕاگهیاند و مۆرهكانی وهك ئهرتهشبۆد ئاویسی و باقیی ژێنێڕاڵهسهركوتگهرهكانی دیكهی بۆ چاوترسێن و بێدهنگ كردنی خهڵك كردهسهرۆكی كاروبار. ئاكامی ئهم ههوڵهی شا سهرشۆڕی بوو و زۆری نهخایاند كهناچار بهپاشهكشهبوو و پهنای بۆ كهسێكی وهك شاپوری بهختیار برد كهئهویش یهكجار درهنگ بوو و كارساز نهبوو.

هێنانهمهیدانی مرۆڤكوژێكی بێزراوهكههیچ توانا و شارهزاییهكی بێجگهلهجهنایهت دژبهمرۆڤایهتی لهكارنامهی خۆیدا نییه، لهوانهیهبۆ ماوهیهكی یهكجار كورت باندهكانی دهسهڵات یهكگرتوو و خۆشحاڵ بكات، بهڵام تووڕهیی و نهفهرتی خهڵك لهگشت ئهم نیزامهپهرهدهستێنێت. ئهگهر كێشهی كۆماری ئیسلامی وهك ساڵی ١٣٦٧، كوشتنی بهنهێنیی چهند ههزار بهندكراوی سیاسی بووایه، ڕهنگبێ ڕهئیسی كهكاركرد و زهرفییهتی مرۆڤكوژیی لهم ئاستهدا ههیه، ئهمڕۆش بهكار هاتبایه، بهڵام ئهو سهردهم بهسهرچووهو ئهمجۆرهسێناریۆیانهدووپات نابنهوه، كهوابوو ڕهئیسی لهم بوارهشدا مۆرهیهكی سووتاو دهبێت.

ڕژیمێك بهخهزێنهی بهتاڵهوه، گرفتاری قهیرانی قووڵی ناوخۆ، پهراوێزكهوتوو لهبواری جیهانییهوه، بێتوانا لهدابین كردنی ئاو و بهرقی خهڵك، بێ كهفایهت بهرامبهر بهنهخۆشیی كۆرۆنا، بهرهنگاربووی جهماوهرێك كهلهههژاری و بێداد وهتهنگ هاتوون، جهماوهرێك كهههنگاو بهههنگاو شێوهكانی خهبات و خۆڕاگریی خۆیان پێدهگهیهنن، جهماوهرێك كهچیتر توندوتیژی و سهركوت چاوترسێنیان ناكات و فێربوون كهچلۆن مانگرتنی بهرین و سهرتاسهری هێزهسهركوتگهرهكان زهوینگیر دهكات، وهها ڕژیمێك بهوهها جهماوهرێكهوه، چ چارهنووسێك بێجگهلهڕووخان چاوهڕوانی دهكات؟