کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، قاتڵێك كه‌ به‌ڕه‌سمی بوو به‌ سه‌رۆك كۆمار!

ابراهیم رئیسی عضو کمیسیون مرگ در قتل عام سال ۱۳۶۷ را بشناسیم

ئێوارهی پێنجشهممه١٤ی مانگی گهلاوێژی ١٤٠٠ی ههتاوی، ئیبراهیم ڕهئیسی ئهندامی باڵایههیئهتی مهرگلههاوینی ساڵی ١٣٦٧ی ههتاوی كهبهفهرمانی ڕاستهوخۆی خومهینی ڕێبهر و دامهزرێنهری كۆماری ئیسلامی ههزاران بهندكراوی سیاسیی بێدفاعی كوشت، وهك ههشتهمین سهرۆكی كۆماری ئیسلامی لهناو مهجلیسدا سوێندی خوارد و بهڕهسمی بوو بهسهرۆك كۆماری حكوومهتی ئیسلامی. ڕهئیسی لهههڵبژاردنی موههندسی كراوی ٢٨ی جۆزهردان كهكهم ڕهونهقترین ههڵبژاردنی گشت تهمهنی كۆماری ئیسلامی بوو، وهك مۆرهی دڵخوازی عهلی خامنهیی، بهیتی ڕێبهری و سپای پاسداران لهسندووقی ساختهو فریو هاتهدهر.

لهڕێوڕهسمی سوێندخواردنی ڕهئیسیدا، بێجگهلهدوو وڵاتی عێراق و ئهفغانستان كهلهئاستی سهرۆك كۆماردا بهشداری ئهم ڕێوڕهسمهبوون، زۆربهی وڵاتانێك كهبۆ ئهم شانۆیهدهعوهت كرابوون، یان بهشدارییان نهكردبوو و یان بهههیئهتگهلێك لهئاستی وهزیراندا بهشدارییان كردبوو. حزووری جهریاناتی سهربهكۆماری ئیسلامی لهلۆبنان، عێراق، فهلهستین، یهمهن و سووریهلهڕیزی پێشهوهی میوانهكان سهرهنجی ههر تهماشاچییهكی بهرهو خۆی ڕادهكێشا. بهشداری كردنیئێنریكهمۆراجێگری بهرپرسی سیاسهتی دهرهوهی یهكیهتیی ئۆرووپا لهم ڕهێوڕهسمهدا، لهگهڵ ناڕهزایهتی توندی نهیارانی كۆماری ئیسلامی و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، بههۆی ڕۆڵی ڕاستهوخۆی ڕهئیسی لهجهنایهت دژبهخهڵكی ئێران و قهتڵوعامی بهندكراوانی سیاسی، ڕووبهڕوو بۆوه‌. بایهخ نهدانی دهوڵهتانی جیهان و بهشداری نهكردنیان لهم ڕێوڕهسمه، لهلایهكهوه نیشانهی زیاتر پهراوێز كهوتنی ڕۆژ لهدوای ڕۆژی كۆماری ئیسلامییهلهئاستی جیهانداو لهلایهكی دیكهشهوهدهرخهری ئاگادار بوونی سهرانی دهوڵهتانی جیهان و بیروڕای گشتیی ئهم وڵاتانهیه‌‌‌ لهڕۆڵی ڕهئیسی وهك بكوژی خهڵكی ئێران‌.

ڕێوڕهسمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕهئیسی لهجهرگهی  ناڕهزایهتییهكانی ئێران و لهكهش و ههوای توندی ئهمنییهتیدا بهڕێوهچوو. ئۆستانداری تاران پێشتر ڕایگهیاندبوو كه‌ “ڕۆژی پێنجشهممهگشت ئیدارهدهوڵهتییهكان، بانكهكان، بهشهخسووسییهكان دادهخرێت“. فهرماندهی ئینتزامیی تارانیش ڕایگهیاند كهلهم ڕۆژهداگشت هێزهكانی لهتاران لهئامادهباشدا بهسهر دهبهن“. نیگهرانیی ئۆستاندار و فهرماندهی هێزهئینتزامییهكان لهئاستحزووری خهڵكی ناڕازی لهشهقامهكانی تاران بوو كهلهماوهی ڕۆژانی ڕابروودا چهندین جار دهستیان دابووهناڕهزایهتی و وێڕای پشتیوانی لهخهڵكی ڕاپهڕیوی خووزستان درووشمیمهرگ و نهمان بۆ دیكتاتۆر و مهرگ و نهمان بۆ كۆماری ئیسلامیكهڕهئیسی یهكێك لهمۆرهسهرهكییهكانیهتی، وتبۆوه‌.

وتهكانی ڕهئیسی، ههروهك ئینشایهك كهلهژووری فیكری سپای پاسداراندا بۆیان نووسیبێ و  زۆر خراپیشی دهخوێندهوه، وادهو بهڵێنانهكانی ههر دووپات كردنهوهی بهڵێنهكانی حهسهن ڕووحانی بوو كهقهرار بوو كێشهكانی خهڵك چارهسهر بكات، بهڵام لهكۆتایی كاری دهوڵهتهكهیدا ڕایگهیاند كه‌ “من فهرماندهیهكی بێ سهرباز و چهك بووم“.

ئیبڕاهیم ڕهئیسی لهبواری كێشهی ئابووری و بژێویدا كۆمهڵێك  وادهی پووچ و بێناوهرۆكی  وهكخوڵقاندنی زۆرترین شهفافییهت لهبواری ئابووری، بنبڕ كردنی گهندهڵی و ڕانتخۆری، قایم كردنی ئابووری لهبهرامبهر تهكانهكان، كۆنتڕۆڵ كردنی تهوهرۆم و گرانی، بههێز كردنی ئهرزشی پووڵی میللی و گهڕاندنهوهی سهقامگیری بۆ‌‌ ئابووریی وڵاتی وتهوهكهڕێك دووپات كردنهوهیوادهو بهڵێنهكانی ئهحمهدی نهژاد و ڕووحانی بهخهڵكی ئێران بوو. بهڵام ئابووریی ئێران بههۆی مافیای بههێزی سیاسی و ڕانتخۆری بهیتی ڕێبهری و سپای پاسداران لهوانهسهرۆكانی ٣ دهزگای ڕژیم، ئهوهندهنوقمی گهندهڵییهكهیهكدهست كردنی ئهم سێ دهزگایهلهگهڵ سیاسهتهكانی بهیتی ڕێبهری و سهردارانی سپاش نهتهنیا ناتوانێ گرێیهك لهكێشهكانی خهڵكی ئێران بكاتهوه، بهڵكوو داڕماوتریش دهبێت. لهسهردهمی ٨ ساڵهی حكوومهتی ڕووحانیدا بهدهر لهگیروگرفتهجێكهوتووهكانی ناو كۆمهڵ لهوانهڕهوتی ڕوو لهزیادبوونی گرانی، تهوهرۆم، بێكاری، داخرانی ناوهندهكانی كار و بهرههمهێنان، هاتنهخوارهوهی بهردهوامی ئهرزشی پووڵی میللی، پهرهسهندنی گهندهڵی، زیاد بوونی كارتۆن خهوی و گۆڕخهوی، سهركوتی توندی ئازادیی تاكهكهسی و كۆمهڵایهتی، كوشتار و زیندانی كردنی جهماوهری ڕاپهڕیو لهوانهسهركوتی خوێناوی ڕاپهڕینی مانگی بهفرانباری ١٣٩٦ و خهزهڵوهری ١٣٩٨ و ئاخێزی جهماوهری و مافخوازانهی خهڵكی خووزستان، كێشهو گرفتی ئاو و بهرق و سووتهمهنیی ڕۆژانهی خهڵكیش پێیان زیاد بوو. ئیبراهیم ڕهئیسی بهوادهی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كێشهكانی خهڵك كهخۆی یهكێك لههۆكارهكانیهتی و بهگرتنهبهری سیاسهتی نێئۆلیبڕالی، سفرهی بێ ڕهونهقی خهڵكی ئێران بهتاڵتر و كۆمهڵگا ههرچی زیاتر بهرهو قهیران و نههامهتی و نابوودی دهبات.

لهبواری سیاسهتی دهرهوهش سیاسهتهكانی ڕهئیسی، سهرهڕای تام و چێژ پێدانی، ههمان سیاسهتهدیاریكراوهكانی خامنهیی و سپای پاسدارانهكهلهسهر بنهمای دهست تێوهردان لهكاروباری وڵاتانی دهورووبهر، بههێزكردنی گرووپه تیرۆریستهكانی سهربهكۆماری ئیسلامی بهقیمهتی ههزینهكردنی زیاتر لهسفرهی ههژارانهی خهڵكی ئێران، نائهمن كردنی زیاتری ناوچهكه، پێداگری لهسهر لهناوبردنی ئیسرائیل و گوشار بۆ وهدهست هێنانی پوان لهدانوستانی ناوهكی ناسراو به‌ “بهرجامدهبێت، كهتێشیدا سهرناكهوێت و لهگهڵ پهراوێزی زیاتر بهرهوڕوویه‌.

بێشهرمانهترین وتهكانی ڕهئیسی لهبواری مافی مرۆڤهوهبوو كهڕایگهیاندئێمهداكۆكیكاری ڕاستهقینهی مافی مرۆڤین و بێدهنگی لهبهرامبهر زوڵم و جهنایهت و دهستدرێژی بۆسهر مافی ئینسانی بێ تاوان و بێ دیفاعمان قهبووڵ نییه‌”. ئهم وتانهلهحاڵێكدا وتران كهلهسهرهتاكانی دهیهی ٦٠دا كهڕهئیسی لهكاروباری قهزایی ئێراندا بوو و بهتایبهت لهكوشتاری ساڵی ١٣٦٧دا، ههزاران بهندكراو لهسیاچاڵهكانی مهرگی ڕژیمدا بهفهرمانیههیئهتی مهرگكهناوبراو لهمۆرهسهرهكییهكانی بوو، قهتڵوعام كران. وتهكانی ڕهئیسی لهباروودۆخێكدا وتران كه‌ “ڕێكخراوی لێبوردنی نێونهتهوهییڕۆژی چوارشهممه، یهك ڕۆژ پێش سوێندخواردنی ناوبراو لهزنجیرهپهیامێكی تویتێریداخوازیاری لێكۆڵینهوهی سهربهخۆ سهبارهت بهڕۆڵی ڕهئیسی لهكوشتاری ساڵی ١٣٦٧ بوو“.

لهحاڵێكدا كهبههۆی بڵاوبوونهوهی شهپۆلی پێنجهمی ویرووسی كۆرۆنا لهئێران ڕۆژانهسهدان كهس گیانیان لهدهست دهدهن و هێشتا تهنانهت ٥ لهسهدی خهڵك واكسینهنهكراون، ئیبراهیم ڕهئیسی چكۆلهترین ئاماژهی بهم كارهساتهنهكرد. واتهلهم بوارهدا وهزعهكهههر ئهوهدهبێت كهههیه‌.

بێگومان لهكۆمهڵگای وهرچهرخاو و بهردهم ئاڵوگۆڕی ئێران و لهجهرهیانی مانگرتنی كرێكاری و ناڕهزایهتیی شهقام، ئهوهیكهدهتوانێ دواجار چارهنووسی كۆمهڵ، حكوومهت و خهڵك دیاری بكات، نهك پڕۆژهو بهرنامهی ڕهئیسی و سهرانی كۆماری ئیسلامی، بهڵكوو ئاستی وشیاری، ڕێكخستن و ڕێكخراوبوونی كرێكاران و ستهملێكراوان لهپێناو نهبهردی نیهایی و ڕزگاربوون لهسهركوت و كوشتاری نیزامی فاشیستیی دهسهڵاتدار بهسهر ئێرانه‌.