كارمه‌ندانی شێركه‌تی پۆست، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار له دوای به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر بینای وه‌رزاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان، له دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك و خستنه ڕووی داواكاریه‌كانیان، ئۆڵتیماتۆمێكی یه‌ك مانگه‌یان به وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی ڕژیم داوه كه ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ناڕازی به‌ئاماژه‌دان به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چه‌ند مانگ له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی “ڕه‌ییسی” و پشتگوێ خستن و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان له لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه، ئۆڵتیماتۆمێكی یه‌ك مانگه‌یان به وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی ڕژیم داوه و ڕایانگه‌یاندووه سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی شێركه‌تی پۆست له چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانمان، ئه‌گه‌ر له دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ سه‌رجه‌م كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له ڕێكه‌وتی ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان ئه‌مساڵ، له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
