کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك دژ به‌ داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ئۆپراسیۆنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك دژ به‌ داعش له‌ ڕۆژئاوای

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره‌یان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ كه‌مپی هوڵ ده‌ست پێكردووه‌ و به‌ ده‌یان تیرۆریست ده‌ستنیشان و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆپراسیۆنی “ئه‌منیه‌تی هه‌میشه‌یی” بۆ ده‌ستنیشانكردنی شانه‌ نووستووه‌كانی داعش له‌ كه‌مپی هۆڵ و ڕزگاركردنی دیله‌ ئێزدییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ٧٥ ئه‌ندامی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دا گیراوه‌. هه‌روه‌ها چه‌ندین توونێل له‌ ناو چووه‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووخاندنی توونێله‌كانی دیكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.