كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، ٤٥ ڕۆژیان مۆڵه‌ت دیاری كرد بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان، له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئۆستانی و زیاد كردنی ٦ به‌ند به خواسته‌كانیان و دیاری كردنی ٤٥ ڕۆژ مۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنیان، به شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان هێنا. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه ئه‌و به‌شه له موتاڵه‌باتی كرێكاران كه هیچ به‌ربه‌ستێك نییه له به‌رامبه‌ریاندا، ده‌بێ له ماوه‌ی ٤٥ ڕۆژدا په‌رداخت بكرێ و ڕوون كردنه‌وه بدرێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه له خواسته‌كانیان كه وه‌دی نه‌هاتووه. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی دائێم و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان بوون.