کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئولەمپیکی ڕیۆ، لە دەرەوەی مەیدانە وەرزشیەکاندا چی ئه‌گوزه‌رێ؟

رۆژی هەینی ٥ی ئوت، بەرابەر لەگەڵ ١٥ ی گەلاوێژ، ئولەمپیکی ٢٠١٦ لە شاری ڕیودۆژانیرۆ، پێتەختی بریزیل، کرایەوە. ئەم یاریانە تا ٢١ی ئوت، بەرابەر لەگەڵ ٣١ ی گەلاوێژ، درێژەیان ئەبێت. لەم ١٦ رۆژەدا دە هەزار و ٥٠٠ وەرزشکار لە ٢٠٦ وڵاتەوە ( بە ئیزافەی تیمی هەڵبژێردراوی پەناخوازان) لە ٢٨ ڕشتەی وەرزشیدا بە یەکەوە کێبەرکێ دەکەن.
لە خۆشی وسەفادا ژیان، لە خۆشی و سەفادا خەبات کردن و لەتمە نەدان لە هێزی جەستەیی خۆ، دروشمی پیر دو کوبرتین، دامەزێنەری ئولەمپیکی نوێ لە ساڵی ١٨٩٤ دا بوو. لە بەشێک لە ” ئوسولی ئەساسی ئولەمپیکدا” هاتوە:” ئامانجی ئولەمپیک ئەوەیە کە وەرزش بخاتە خزمەت ئالوگۆڕی هاوئاهەنگی ئینسانیەتەوە. تا کۆمەڵگایەکی پڕ لە ئاشتی فەراهەم بێت کە تێیدا شەوکەت و کەرامەتی ئینسان پارێزراو بێت.”بەڵام ئەزمونی بەڕێوەچونی هەموو ئولەمپیادەکان نیشانی ئەدات ئەم وەرزشە ٢٨ ڕشتەییانەی کە دەیتوانی بۆ پاراستنی لەش ساخی و شادابی لە دنیادا، بەهێز کردنی رۆحیەی هاوپشتی و دانی سەرگەرمی و فەراغەتی خاتر بە ملیارد ئینسان بەکەڵک و سەمەر بەخش بێت بۆتە مەیدانی قازانج کۆکردنەوەی خاوەنانی سەرمایە، دزی کردنی بەڕێوەبەران، بەهێز کردنی گرایشی ناسیۆنالیستی و ڕقابەتی دەوڵەتانی ئیمپڕیالیستی.
بەپێی ئەو زانیارانەی بڵاو بوونەتەوە ئولەمپیکی ڕیو لە هەمان سەرەتای ساخت و ساه‌كانه‌وه‌ تا ئێستا تەنیا سود و داهاتی موجتەمەعە سەرمایەداری و ڕاگەیەنەرەکان و کاربەدەستانی گەندەڵی بە شێوەی نجومی زیاد کردوە. هەڵواسینی ئاگاهی لە ناوەندەکانی بەڕێوەچونی یاریەکان زیاتر لە پاوانی موجتەمەعەکانی جنڕاڵ ئلیکتریک، داو کیمیکال، سامسۆنگ، مکدۆناڵد و کۆکا دایە.780

لە سەرەتادا قەرار بوو زیاتر لە ٨٥ هەزار هێزی ئەمنیەتی لە ٥٥ وڵاتی جۆراو جۆرەوە پاراستنی ئەمنیەتی یارییه‌كان وەئەستۆ بگرن. ئەم ژمارەیە دوو بەرابەری ڕێژەی ئەو هێزە ئەمنیانەیە کە لە ماوەی یاریەکانی ئولەمپیکی ٢٠١٢ دا لە لەندەن ئامادە بوون. بەڵام دەوڵەتی کاتی بریزیل ژمارەی ئەم هێزانەی گەیاندۆتە سەد هەزار کەس. دەوڵەتی بریزیل لەم دەرفەتە بۆ زیاد کردنی توانایی پۆلیس کەڵکی وەرگرتوە و قوەی قەزایی ڕازی کرد مافی قەزاوەتی بە تیرۆریست تاوانبار کردن، بداتە پۆلیس. بەپێی هەواڵەکان هێزە ئەمنیەتیەکان لە سەرتاسەری ریۆدا لەوانە لە یاریگاکان، دێهکەدەی ئولەمپیک، فرۆکەخانەکان و سەر شەقامە سەرەکیەکاندا حوزوریان هەیە.

ئێستا ئەندامانی پۆلیس مافی ئەوەیان هەیە کەسەکان به‌ گومانی کردەوەی تیرۆریستی”ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. هەڵسوکەتێکی کە پۆلیس لە هێرش بۆسەر ناڕازیانی ئێستا گرتویەتە پێش لە هێرشەکانیان بۆسەر ناڕازیان بە کاپی جیهانی فوتباڵ لە دوو ساڵ لەوەپێش لە بریزیل توند ترە. کرداری پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە، بە ڕواڵەت بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە، بەڵام له‌ ئه‌ساسدا بۆ هێز نواندنە بەرانبەر به‌ خەڵکی ناڕازی، ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته‌ی پۆلیس خەڵکی خستۆتەوە بیری ساڵەکانی کودتای ١٩٦٤ كه‌ پشتیوانی دەوڵەتی ئامریکا به‌ڕێوه‌چوو و کە بۆ ماوەی ٢١ ساڵ تا ساڵی ١٩٨٥ بەردەوام بوو. دەزگا ئیتلاعاتیەکانی ئامریکا لە میلیتاریزاسیۆنی ئێستای کۆمەڵگاشدا لە نزیکەوە یامەتی هێزەکانی پۆلیس و ئەڕتەش ئەدەن و لانیکەم یەک هەزار کەس هێزی تایبەتیان ناردۆتە بریزیل.

لە هەمان رۆژی کرانەوەدا دوو خۆپیشاندان لە باکور و باشوری ستادیۆمی شوێنی بەڕێوەچونی مەڕاسمەکە لە ئارادا بوو. بێجگە لەم دوو خۆپیشاندانە لە شاره‌كانی ریۆدۆژانیرۆ و سائۆپولۆش خۆپیشاندانی بەرین بەڕێوە چوون. خۆپیشاندەران بەدژی سەرف کردنی خەرجی نجومی، خزمەت کردن بە سەرمایەداران، سەرکوتی کرێکاران و خەڵکی بێبەش و پۆلیسی کردنی کۆمەڵگە ناڕەزایەتی نیشان ئەدەن.

وڵاتی بریزیل لە زومڕەی ئەو وڵاتانەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا نه‌ کەوتە ژێر کاریگەری قەیرانی ئابووریەوە و لە پاڵ چیندا وەک ماتۆڕی بزوێنەری ژیاندنەوەی ئابووری قەیران لێدراوی سەرمایەداری چاوی لێکرا. کەڵەکە بوونی بەرینی سەرمایە لەم وڵاتەدا لە سایەی چەوساندنەوەی توندی کرێکاران، هەرزانتر کردنی هەرچی زیاتری هێزی کار و بڕینی مەزایای کرێکاران و یارمەتیە دەوڵەتی و بیمەکانیان دەستەبەر بوو. بەڵام قەیرانی ئابووری لە ٢٠١٥ بەملاوە ئابووری بریزیلیشی تێکشکاندوە. یازدە لەسەدی هێزی کار لەم ولاتەدا بێکارن. ئاستی حەقدەستەکان دابەزیون. سیاسەتی ڕیازەتی ئابووری بە ملیۆن کرێکاری بۆ ژێر هێڵی هەژاری پاڵپێوەناوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بریزیل لە ڕیزی نا یەکسان ترین ولاتەکاندایە. بەرهەمی ئەم بارودۆخە دروست کردنی قەیرانی حکومەتی، لادانی سەرۆک کۆماری بەناو چەپ و دانانی کەسێکی تری ڕاست لە جێگاکەی بەشێوەی کاتییە. بۆرژوازی هەوڵیداوە بە کەڵک وەرگرتن لە تەبلیغاتێکی بەرینی درۆینە و فریوکارانە لە ڕاگەیەنەرەکاندا باری ئەم قەیرانە بخاتە سەر شانی کرێکاران. بەڵام کرێکاران بە مانگرتن و خۆپیشاندانەکانیان لە بەرانبەر هێرشی دەوڵەت و خاوەنکاراندا کاردانەوەیان نیشانداوە. لە گەورە ترین مانگرتن وخۆپیشاندانەکان دەکرێ ئاماژە بە ماگرتن و خۆپیشاندانی ٣ ملیۆنی ناڕەزایەتی لە نێوەڕاستی مانگی مارسی ئەمساڵ بکەین. دەوڵەتی ئێستای بریزیل وەک دەوڵەتاکانی پێشو بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی پۆلیس و بە کەڵک وەرگرتن لە قوەی قەزایی و قازیە گەندەڵەکان لە بەرانبەر کرێکارانی خەباتکاردا ڕیزیان بەستەوە.

دەوڵەتی کاتی ئێستای بریزیل ئولەمپیکی ٢٠١٦ و یاریەکانی ١٦ رۆژەی ڕیوی خستۆتە خزمەت سەرکوت و بەهێز کردنی پۆلیس لەدژی کرێکاران و خەڵکی ئازادی خوازەوە و بەو هۆیەوە بەرەو رووی خەبات و خۆڕاگری رۆژ لە رۆژ زیاتری خەڵک بۆتەو. ئەو ناڕەزایەتیانەی ئێستا کە لە رۆژەکانی بەڕێوەچونی ئولەمپیکدا لە ئارادان بەشێک لە خەباتی هاووڵاتیان، و لەوانە کرێکارانی بریزیلە، لەدژی نیئۆلیبڕالیزمی ئابووری، دەخاڵەتەکانی ئیمپریالیزمی ئامریکا لە یارمەتیدانی دەوڵەتی دەستە ڕاستی ئێستا، حکومەتی پۆلیسی و سیاسەتمەدارانی گەندەڵ.

 

بابەتی پەیوەندیدار

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-

خوێندکاران دژ بە جینۆساید پەرەسەندنی بزووتنەوەی ” دژ بە جینۆساید” لەئەمریکاوئوروپا

-