ڕاپۆرتهكان باس لەوە دەکەن کە فێدراسیۆنی فوتباڵی ئێران لە لایەن فێدراسیۆنی جیهانیی فوتباڵەوە هەڵپەسێردراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەواڵی فەرمیی هەڵپەساردنی ئهم فێدراسیۆنه لە لایەن “فیفاو”ە ڕادەگەیەندرێت.
لهم پێوهندهدا، هەواڵنێریی مێهر و ڕۆژنامەی ئێرانی وەرزشی بە بڵاوکردنەوەی بەشێک لە نامەی فێدراسیۆنی جیهانیی فوتباڵ، ئیدعای ئەوەیان کردووە کە ئەو گۆڕانکارییەی کە لە ئەساسنامەی فێدراسیۆنی فوتبالی ئێران ئەنجام دراوە، بەرپرسانی “فیفا”ی ناڕازی کردووە. بەڕێوەبەرانی فیفا لە وڵامێکی هەڕشەئامێزانەدا بە ئێرانیان ڕاگهیاندبوو کە ئەگەر جیاوزاییە بنەڕەتییەکانی ئەساسنامەی فێدراسیۆنی فوتباڵی ئێران لەگەڵ ئەساسنامەی فێدراسیۆنی جیهانیی فوتباڵ چارەسەر نهكات، بڕیارێکی جیددی له بهرامبهر ئەم دامەزراوەی ئێران دەگرێتە بەر. فیفا لەم نامەیەدا ئاماژەی بە زیاترلە ٨٠ حاڵەتی پێشێلکردنی جیددی لە ئەساسنامەی فێدراسیۆنی جیهانیی فوتباڵ کردووە کە دەبێ فێدارسیۆنەکانی میللی لە وڵاتانی دیکە لەبەرچاوی بگرن.