شۆفیری نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له پۆرته‌غاڵ به‌هۆی كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و ناله‌باربوونی شوێنی كاره‌كه‌یان، هه‌ڕه‌شه‌یان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كردووه كه ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، شوفیری نه‌فتكێشه‌كانی وڵاتی پۆرته‌غاڵ هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه كه ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن و له ئێستاشدا وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان به‌رده‌وامه. شایانی باسه له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مانگرتنه، ئه‌مه دووهه‌مین مانگرتنی شوفیری تانكێره سووته‌مه‌نییه‌كان ده‌بێت له‌م وڵاته. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م شۆفیرانه كه خوازیاری حه‌قده‌ستی زیاتر و دۆخی باشتری كاره‌كانیانن، قه‌راره له ڕێكه‌وتی ١٢ مانگی ئووت ده‌ست بده‌نه مانگرتن. پێویسته بوترێ، پێشتر له مانگی ئاوریلدا، شۆفیری نه‌فنكێشه‌كان له پۆرته‌غاڵ مانگرتنێكی چوار ڕۆژه‌یان به‌ڕێوه‌برد كه به‌هۆیه‌وه ٢ هه‌زار ناوه‌ندی سووته‌مه‌نی ڕاگیرا.