ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری هه‌یه، نزیكه‌ی ٢٠٠ ملیۆن كه‌س له ئه‌فریقا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بن.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی به پێی داتا و زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ٤٧ وڵاتی ئه‌فریقایی كه یك میلیارد كه‌س تێیاندا ده‌ژین بڵاوكراوه‌ته‌وه. ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه به پێی داتاكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌گه‌ر قه‌ره‌نتینه له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بێته‌وه، ئه‌م قه‌یرانه چڕتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م ئاماره له حاڵێكدایه كه ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی له سه‌ره‌تای مانگی مه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ٨٣ تا ١٩٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا له ئه‌فریقا گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن و سه‌رجه‌م ٢٩ تا ٤٤ ملیۆن كه‌س له یه‌كه‌م ساڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، به كۆرۆنا گیرۆده بن.