به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی له گه‌وره‌ترین كارخانه‌ی قه‌تعه‌سازی سه‌نعه‌تی ماشین له مازه‌نده‌ران له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئامۆل ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری بێكار بوونی لانیكه‌م هه‌زار و ٦٠٠ كرێكار هه‌یه.
كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه كارفه‌رمای ئه‌م كارخانه له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كرێكارانیان به هۆی نه‌بوونی دابین كردنی مه‌وادی سه‌ره‌تایی و كه‌م بوونی قه‌باره‌ی داخوازییه‌كان، كرێكارانی به مۆره‌خسی ئیجباری هه‌ناردووه و وتوویه‌تی له كاتی ده‌ستپێكی سه‌رله‌نوێ كارخانه‌كه له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا له‌گه‌ڵ لانیكه‌م ٢٠٠ تا ٣٠٠ كرێكار پێوه‌ندی كراوه و كرێكاران نیگه‌رانی ئه‌منییه‌تی كاریانن.