له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕژیم له ئۆستانی كوردستان، بڕیاری داخرانی بازاڕی “تاناكۆرا”یان داوه و ئه‌گه‌ری بێكاری سه‌دان بنه‌ماڵه كه له‌و ڕێگه‌وه مه‌عیشه‌تیان دابین ده‌كه‌ن له ئارادایه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، هۆكاری داخرانی بازاری “تاناكۆرا” نه‌بوونی ته‌ندروستی و ڕێگه‌ری له هاورده كردنی كاڵای قاچاخه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به پێی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی خودی ڕژیم زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری چی تر توانای دابین كردنی جل وبه‌رگی نوێیان نییه و له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران ته‌نانه‌ت تارانیش بازاری “تاناكۆرا” كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له ساڵانی ڕابردوودا شاره‌داری شاری سنه چه‌ندین جار هه‌وڵی دا ئه‌و بازاره دابخات كه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سنه به‌ره‌وڕوو بوو و پاشه‌كشه‌ی كردووه.
