ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێنج كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییكانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ كه هه‌ركامیان به دوو جار ئێعدام مه‌حكووم كرابوون وێڕای به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به ناوی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی”، له مه‌ترسی ئێعدامی خێرا دان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مێهدی ساڵحی قه‌لعه شاهرۆخی، محه‌ممه‌د به‌ستامی، عه‌باس محه‌ممه‌دی، مه‌جید نه‌زه‌ری كه‌نده‌ری و هادی كیانی” پێنج كه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌یان ڕاپێچی سلوولی ئینفڕادی فه‌شافوویه‌ی تاران كراون. هه‌روه‌ها “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” لێكۆڵه‌ری دوو تابعیتی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ئێوین، هه‌مان ڕۆژ له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی ئیجرای حوكمه‌كه‌ی بڕیاره ڕاپێچی سلوولی ئینفڕادی بكرێت.