ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای پچڕانی پێوه‌ندی پێنج كه‌س له ناڕازییانی مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ كه له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون و له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان ڕاگیراون، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌ئاست ئێعدامی شاراوه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه هوشداری داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی “مێهدی ساڵحی قه‌لعه شاهرۆخی، محه‌ممه‌د به‌ستامی، مه‌جید نه‌زه‌ری كه‌نده‌ری، هادی كیانی و عه‌باس محه‌ممه‌دی” ڕۆژی چوارشه‌ممه به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان و كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری نیكبه‌ختی ئه‌مشاره، خوازیاری پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كانیان بوون. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م پێنج كه‌سه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا نه‌یانتوانیوه كه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بگرن و ئه‌مه له‌كاتێكدایكه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. هاوكات ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه به ئه‌منییه‌تی كردنی فه‌زای شاری “نیكبه‌خت”ی ئیسفه‌هان و لێدوانی هه‌ندێ له به‌رپرسان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ناڕازییان، نیگه‌رانییه‌كان له‌ئاست ئێعدامی شاراوه‌ی ئه‌م كه‌سانه په‌ره‌یسه‌ندووه.