هەواڵنێریی حکومەتی” فارس” ی سەربە سپای پاسداران، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە تاران، دانی به‌وه‌داناوه کە ڕەێبەرانی ناڕەزایەتیەکان ئەمجارە زیاتر ژنانن و نووسیویه‌تی:<< خاڵی جێگای سەرنج، ئەوەیە کە ئه‌مجاره‌ش وەک رۆژانی ڕابردو ڕێبەرانی کەسانی ناڕازی ژنان بوون.>> بەپێی ڕاپۆرته مەیدانیەکانی هەواڵنێرانی ئەم هەواڵنێرییە،. ڕاپۆرتەکان و ئەو فیلمە خه‌به‌ریانه کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بوونەتەوە، نیشانی ئەدەن کە لەگەڵ دەستپێکی شەپۆلی دوهەمی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەدژی هەژاری، گرانی و بێ‌کاری لە ئێران ژنان حوزوری بەرچاوتریان بە بەراورد بە ناڕەزایەتیەکانی مانگی بەفرانباری پارەکە هەیە. ئەم وێنانە نیشانی ئه‌ده‌ن كه ئه‌مانه، ژنانی كرێكاری بێكار، ژنانی ناڕازیی، له بارودۆخی ئابووری ژیانیانن. هاوسه‌رانی كرێكارانی حه‌قده‌ست دواخراون، دایكانی مناڵانی بێكار و بێ ئیشن كه ئاسۆی دوای ڕۆژی ژیانیان لێڵه. به گشتی ئه‌وانه ژنانی وه‌گیان هاتوو و بێزار له گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاواردن و به‌ڵێنی درۆینه‌ی سه‌رانی كۆماری ئیسلامین.
حوزوری بەرچاوی ژنان لە خەبات و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی ئەم دواییەدا لە ئێران جارێکی تر گرنگی حوزوری ژنانی لە هەموو جۆرە حەرەکەت و خەباتێکدا بۆ گۆڕینی بارودۆخی ئێستا نیشاندا. ژنانی ئێران دەرفەتیان دەست کەوتوە تا قین و توڕەیی پۆنگ خواردوی دەیان ساڵەیان لەدژی ڕژیمی ئیسلامی و یاسا دژی ئینسانیەکانی پیشان بدەن. ناڕەزایەتی بوێرانەی تاکە کەسی لەدژی حیجابی ئیجباری، جێگای خۆی داوە بە ڕێبەری کردنی خۆپیشاندانە خیابانیەکان. ژنانی تێکۆشەر و بوێر دەست لەنێو دەستی پیاوانی هاو چارەنووسیاندا، درووشمی نان و ئازادی دەکەن.
گه‌ڵێك كه‌س هه‌وڵیان دا كه وا بنوێنن گوایا داخوازی و ناڕه‌زایه‌تیی ژنان له‌ئاستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به حیجابی زۆره‌ملێ یه. ژماره‌یه‌ك له ڕێفۆرمخوازانی وه‌رشكسته‌ش كه‌وتنه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ی له لاپه‌ره‌كانی یاساكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامییدا كه‌لێنێك بۆ پاشه‌كه‌شه‌ی ڕژیم له‌م بواره‌دا بكه‌نه‌وه و به چاوبه‌ستێنێكی فریوكارانه ڕیزی ژنانی ئازاده له‌ڕیزی زه‌حمه‌تكێشانی هاوچاره‌نووسیان جیا كه‌نه‌وه. ئه‌مه ئه‌وه‌یكه دیتمان ئه‌و ڕاستییه بوو كه خه‌باتی ژنان له قووڵایی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا له‌ئارادایه. ئه‌گه‌ر ژنان به‌رامبه‌ر به حیجاب ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رده‌بڕن، له ڕاستیدا یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئیدۆئۆلۆژیكی ئه‌و ڕژیمه‌یان كردووه‌ته ئامانج. به‌ڵام ده‌ردی سه‌ره‌كه‌ی ئه‌وان ئازاری هاوبه‌شی هه‌موو بێبه‌شان و چه‌وساوه‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
بەڵام حوزوری بەرینی ئەمرۆی ژنان لە ڕیزی خەباتی مافخوازانەدا لە ئێران، ڕەوتێکی بێ پێشینە نییە. دەردی سەرەکی ژنانی کۆمەڵگە، هەمان ئەو ئازارەیە کە زۆربەی خەڵکی ئێران بۆ چارەسەر کردنی ڕاپەڕیون. ئەگەر هەژاری لە ئێران لەوپەڕی خۆی دایە، ژنان قوربانیانی ڕیزی یەکەمین. ئەگەر بێ‌کاری زۆرە بەشی زۆری بەر ژنان کەوتوە. لە حاڵێکدا کە زۆربەی ئەو کەسانەی خوێندنی زانکۆیان تەواو کردوە لە ئێران‌دا ژنانن، له بێكاریشدا به‌شی زۆری هه‌ر به‌ر ئه‌وان كه‌وتووه. ئامارەکان نیشانی ئەدەن کە لە کۆی ١١ ملیۆن و ٨٣٩ هەزار دەرچوی زانکۆکانی ئێران، تەنیا ٥ ملیۆن کەسیان کاریان هەیە کە لەم نێوانەدا ژمارەی ژنانی لەسەرکار تەنیا یەک ملیۆن و نیون. بەگشتی بەشی ژنان لە کۆی بازاڕی کاری ئێران کەمتر لە ٢٠ لەسەدە. بەپێی ئامارە دەوڵەتیەکان نزیک بە چوار ملیۆن ژنی سەرپەرست و ژنی نان ئاوەری بنەماڵە بوونیان هەیە، کە زیاتر لە ٨٠ لەسەدیان بێکارن. لە ناڕەزایەتی بەم نا دادپەروەریانە و لە ئاکامی ئازارێکی هاوبەشدا کە ژنان لەگەڵ پیاوانی هاو چارەنووسیاندا هەیانە، لەمرۆدا ئەوان لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی سیاسی و خۆپیشاندانی خیابانیدا دەبینین.
بەڵام ئەم حوزورە بەرینە خەباتکارانەیەش بەبێ پێشینە نییە. ژنان یەکەم بەشی کۆمەڵگای ناڕازی بوون کە بۆیان دەرکەوت لە سیمای ئیسلاح خوازانی حکوموتیدا تروسکاییەکی هیوا بە ڕزگار بوونیان بەدی ناكرێن. لە ماوەی ساڵانی دواییدا لەهەر جێگایەک حەرەکەتێکی ناڕەزایەتی لە ئارادا بووە، لە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندان، لە تێکهەڵچوونەکانی سەر شەقام، لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەردەم زیندان و گرتوخانە و ئەشکەنجەگاکان، لە گشت جێگایەک سیمای لێبڕاوی ژنان دەبینین کە عەزمیان جەزم کردوە تا دەست ڕاگەیشتن بە مافە ئیسانیەکانیان ناسرەون.