لە کۆتایی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی نزیک دەبینیەوە و لەم هەفتانەی ئاخریی ساڵدا كێشهی گرانی و بێکاریی بۆتە گرنگترین گرفت و نیگەرانی کرێکاران و زۆربەی خەڵک لە ئێران. هەموان لەبیریانە کە حەسەن ڕووحانی بەر لە هەڵبژێردرانی وهكوو سەرۆک کۆماری بهڵێنی چارەسەر کردنی گرفتە ئابوورییەکان و بەڕێچونی خەڵک و بە تایبەت كێشهی بێکاریی و گرانی لە ماوەی سەد ڕۆژدا ئەدا، بەڵام ئەم بەڵێنانە له كاتێكدا كه ڕووحانیی له كۆتایی دهورهی سهرۆك كۆماری نزیك دهبێتهوه، بە تەوەاوەتی به بێ بنهما دەرچوون.
بەپێی ئاماری ڕاگهیهندراو لە لایەن ناوەندی ئاماری ئێرانەوە کە مەعمولەن تەنیا بەشێک لە واقعیەتەکە پیشان ئەدات، نرخی بێکاریی لەم ساڵدا بە بەراورد لهگهڵ ساڵی ڕابردوو بە یەک و چوار دەهۆم لەسەد زیاد بووه، گەیشتۆتە دوازدە و دوو لەسەد. هەڵبەت ئەم ڕێژهیه تەنها بێکارانی بە شێوەی ڕەسمی تۆمار کراو لە ئیدارەکانی کار دەگرێتەوە. دیارە بە ههژماركردنی ئەو کەسانەی كه تەنها چەند سهعاتێك لە هەفتەدا کاردەکەن و باقی ڕۆژەکانی هەفتە بێکارن، ئاماری بێکاران لە ئێران زۆر زیاتر لەم ئامارانهیه. ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران دەرسەدی بێکاریی لە نێو کەسانێکدا کە خوێندنی زانکۆیان تەواو کردوە تا ٢٦ لەسەد بەراورد کردووە. سهرجهم قسه له ده میلیۆن بێكار له ئێران له ئارادایه.
ڕێکارەکانی تا ئێستای دەوڵەتی ڕووحانی بۆ چارەسەری گرفتی بێکاری، لە ڕاستیدا ئاسانکاری و خێراتر کردنی سپاردنی بەشێکی بەرچاو لە داهاتی نەوتی و سەروەتی وڵات بووە بە باندە حکومەتییەکان و سپای پاسداران، لەژێر ناوی پرۆژەکانی ڕەخساندنی هەلی کاردا. بەڵام ئابووریی كۆماری ئیسلامیی كه نوقمی گهندهڵییه گشت ئەم سەروەتانەی هەڵ لوشیوە بەبێ ئەوەی کە کارێکی لەم بوارەدا ئەنجامدابێت. ئەم ڕژیمە ساڵانێکە بە بیانوی جۆراو جۆر لەوانە گەمارۆی ئابووریی، بابەتی بێکاریی و گرانی به بیانووی گهمارۆی ئابووریی پاساو كراوه، بهرجام هات، بهشێك له پاره بلوكهكراوهكان، گهڕاندراوه بۆ ئێران، فرۆشی نهوت ڕهوتی ئاسایی خۆی دهست پێكردهوه، بهڵام كێشهی گرانی و بێكاریی نهك ههر كهم نهبووهوه، بهڵكوو ئێستا له بهردهم ساڵی تازهدا شایهتی چوونهسهرهوهی ئاوسان و پهرهسهندنی بێكاریی زیاترین تا ئەو جێگایەی کە دەگەڕێتەوە سهر تهوهری بێکاریی. له ڕاستیدا کۆماری ئیسلامیش وەک هەر دەوڵەتێکی سەرمایەداری دیكه پێویستی بە ئەڕتەشی زەخیرەی بێکاران هەیە تا بتوانێ بۆ سەرمایە گوزارانی نێوخۆیی و دەرەکی هێزی کاری هەرزان دابین بکات. هێزی کار وەک هەموو کالایەکی دیکە کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت. هەرچی جەمعیەتی بێکاران لە کۆمەڵگەدا زیاتر بێت، ڕقابەت لە بازاڕی کاردا توند ترە و بەم جۆرە بە زیاد بوونی ژمارەی بێکاران، تەحەمولی بارودۆخەکە دژوارتر و تاقەت پروکێن تر، هەقدەستەکان کەمتر، و پەیڕەو کرانی بێ مافی لە لایەن خاوەنکاران و دەوڵەتەکانییانەوە، هاسانتر دەبێت. هەم هەرزان هێشتنەوەی هێزی کار لە ئاستی ٣ تا ٤ بەرابەر لەژێر هێڵی هەژاریدا و هەم زیاد بوونی بێکاری هەردوکییان سیاسەتێکی ئاگاهانەن کە لە خزمەت هاندانی سەرمایەداران بۆ سەرمایە گوزاری لە ئێراندا دەگیرنەبەر.
لە بواری گرانیشدا ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە لە ڕاگەیەنەرە نێوخییهكانی وڵاتدا نیشانی ئەدا کە زۆربەی کرێکارانی و توێژی کەم داهات، توانایی دابین کردنی نیازە سەرەتاییەکانی شەوی جێژنی ئەمساڵیان نابێت. ههواڵنێریی “ئیلنا”ی سهر به ڕژیم لە نوێ ترین ڕاپۆرتیدا کە سەبارەت بە گرانی کالاکانی شەوی جێژنی خەڵک بڵاوی کردۆتەوە دهڵێت، تەنها لە ماوەی چەند ڕۆژدا نرخی یەک کیلۆ قەند و شەکر زیاتر لە ٥٠٠ تمەن و یەک کیلۆ گۆشتی مەڕ زیاتر لە ٤ هەزار تمەن بەرز بوونەتەوە. ئیسنا هەواڵنێریەکی دیکەی کۆماری ئیسلامییه كه ڕایگهیاندووه، نرخی گۆشتی مریشک و گوێلک و هەموو جۆرە میوەیەک و دانەوێڵە و ڕۆنی نەباتی، برنج و شیرەمەنی بەخێرایی بەرز بوونەتەوە. گرانی کالا بنهڕهتییهکان و مادەی خۆراکی تا ئەو ئاستە بووە کە بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بانکی ناوەندیش تەئیدی کردووە.
لەسەر بنەمای تازە ترین ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی سەبارەت بە ئاڵوگۆڕ لە نرخی کالا خۆراکییەکان لە هەفتەی نزیک لە ٦ ی مانگی ڕەشەمە، باسی لە بەرز بوونەوەی ٢٩ و ٤ دههۆمی لەسەد نرخی سەوزی بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشو و هەروەها زیاد بوونی ٣٦،٣ لەسەدیان بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی هاوشێوەی مانگی پێشوتر دەکات. ئەوە لە حاڵیکدایە کە میوە تازەکانیش دوای گوروپی سەوزییەکان زۆرترین بەرز بوونەوەی نرخیان هەبووە و تا ٦،١ لەسەد گران بوون. گرانی رۆژ لەگەڵ ڕۆژی کالاکان و بەرز بوونەوەی خێرای نرخی ئاوسان لە حاڵیکدایە کە زەمزەمەی دیاری کرانی لانیکەمی حەقدەستی ٣ تا ٤ بەرابەر لەژێر هێڵی هەژاریدا بۆ ساڵی ١٣٩٦ ئهبیسرێ.
لەژێر وەها بارودۆخێکی فەلاکەتباری ئابووریی و گرانی و بێکاریدایە کە شایهتی گەشەی ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتری ناهەنجاریە کۆمەڵایەتییەکانی وەک دزی، ئێعتیاد، لەش فرۆشی، کارتۆن خەوی و هەموو جۆرە گزیکاریەکین لە کۆمەڵگەدا. گۆڕینی ئەم بارودۆخە نا مرۆڤانەیە کە ڕژیمی ئیسلامی بەسەر خەڵکیدا سەپاندووە، بەستراوەتەوە بە خەباتی یەکگرتوانەی کرێکارانی لەسەرکار و بێکار، لەدژی گرفتی بێکاریی و خەباتی یەکگرتوانەی توێژە کەم داهاتەکان لەدژی گرانی. دیاری کردنی لانیکەمی هەقدەست گونجاو لەگەڵ دابین بوونی نیازە سەرەتاییەکانی کرێکاران، پەرداختی سهروهختی هەقدەستەکان، ڕاگیرانی دەرکردن و بێکارسازییەکان، کۆتایی هێنان بە قەراردادی کاتی، کۆتایی هێنان بە چالاكی شیرکەت و دامەزراوە پەیمانکارییەکان، دانی بیمە و باقی مەزایای کرێکاری، ئەو داخوازیانەن کە هەموو ڕۆژێک لە کۆبونەوە و ناڕەزایەتیەکانی کرێکاراندا دێنە گۆڕێ. بابەتی گرنگ هاوئاهەنگی و کرداری سەرتاسەری و هاوکاتە لەم خەباتەدا، ئەوەیە ئەو ئەرکە بنهڕتهیی دەکەوێتە سەر شانی پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاریی و سیماکانی پێشڕەوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی ئەم دەورەیە لە ئێراندا.