کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“ئه‌نفال”، ئه‌وپه‌ڕی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵ كوژیی خه‌ڵك له‌ كورستانی عێراق

78 1

78 1

ڕۆژانی دوایین حهفتهی مانگی خاكهلێوه، هاوكاتهلهگهڵ ساڵڕۆژی زنجیرهئۆپراسیۆنهدژهمرۆییهكانی ناسراو به‌ “ئهنفاللهلایهن ڕژیمی بهعسهوهلهكوردستانی عێراق. لهم كارهساتهدا پتر له١٨٠ ههزار مرۆڤ بوونهقوربانی و سهرهڕای تێپهڕینی ئهو ههمووهساڵه، بهردهوام ئاسهوارهدهروونی و كۆمهڵایهتی و ئابووریهكانی، بهسهر جهستهی كۆمهڵگاوهدیارن. ٣٢ ساڵ لهمهوبهر لهوهها ڕۆژانێكدا، لهحاڵێكدا كهشهڕی ٨ ساڵهی ئێران و عێراق لهدوایین مانگهكانی خۆی دابوو، ڕژیمی بهعسی عێراق ئهولهویهتی جهنگیی خۆی، بهرهكانی كوردستان دیاری كرد و سهدان ههزار هێزی چهكداری خۆی بهتانك و تۆپ و ههموو جۆر كهل و پهلێكی پێشكهوتووی جهنگییهوهو بهپشتیوانیی ئاسمانیهوه‌‌ لهگهڵ چهندین گرووپ لهبهكرێ گیراوانی مهحهلیی، ڕهوانهی كوردستان كرد. ئامانجی ڕاگهیهندراوی ئهم شهڕه، سڕینهوهی كوردستان لههێزی پێشمهرگهبوو. بهڵام ئهوهیكهبهكردهوهدهرهات، پلانێكی كۆنتر واتهسیاسهتی جینۆسایدی خهڵكی كورد بوو. ئهگهرچی بۆ چهند دهورهیهك وهقفهلهئیجرای ئهم سیاسهتهكهوت، بهڵام ڕژیمی بهعسی عێراق وهك سیاسهتێك ههرگیز، وهلای نهنا.

لهساڵی ١٩٧٦ شاری قهڵادزێی بۆمباران كرد و خهڵكی بێدفاعی ئهم شارهی قهتڵ وعام كرد. ههر لهم ساڵهدا بۆمبارانێكی هاوشێوهی لهشاری ههڵهبجهئهنجام دا كهكوشتاری بهرینی خهڵكی مهدهنیی لێكهوتهوه‌.

لهساڵهكانی ١٩٧٦ و ١٩٧٧، بهئامانجی  پێكهێنانی نهواری ئهمنی، وهك بهشێك لهڕێكهوتن نامهی ئهلجهرایهر، پتر له٤ ههزار گوندی وێران كرد. مهزرا و باخهكانی دهسووتاند و كانیهكانی وشك دهكرد و دانیشتوانی گوندهكانی بهزۆر ڕهوانهیئهو ئۆردووگایانهدهكرد كهلهگهمارۆی خۆیدا بوون. دواتر لهوهش واوهتری ئهنجام دا و شارهكانیقهڵادزێ‌” وسهید سادقو چهند بهشێكی لهشاریڕانیه‌”ش وێران كرد.

لهساڵی ١٩٧٩ كوردهفیلیهكانی لهبهغدا و شوێنهكانی دیكه، بهزهبری زۆر، لهماڵهكانیانی خۆیان دهری كردن و زۆربهیانی دواتر قهتڵ و عام كرد.

لهساڵی ١٩٨٥دا، ئۆردووگای پهنابهرانی كوردستانی عێراقی لهناوچهی زێویهی مهرگهوهڕ لهكوردستانی ئێران بومباران كرد كهبههۆیهوهژمارهیهكی زۆر لهخهڵكی بێدفاع گیانیان لهدهست دا.

لهساڵی ١٩٨٧، خهڵكی گوندهكانی دانیشتووی دۆڵی بالیسانی لهكوردستانی عێراق، كرد بهئامانجی بۆمبارانی شیمیایی و كوشت و كوشتارێكی بهرینی وهڕێ خست و تهنانهت ڕێگهی بهنهخۆشخانهكان نهدا كهبریندارهكان دهرمان بكهن. ساڵی ١٩٨٧،  خهڵكی گهڕهكێكی لهشاری ههڵهبجهبهبیانووی ناڕهزایهتیهكانیانقهتڵ و عام كرد.

ساڵی ١٩٨٨، ههشت ههزار كهسی لهخهڵكی ناوچهی بادینان لهباكووری كوردستانی عێراقی بهزۆر، بۆ ناوچهكانی ناوهڕاستی عێراق گواستهوهو لهوێ لهبیابانیجالیه‌”، ههموویانی كوشت و لهگوڕێكی بهكۆمهڵدا ناشتنی. ساڵی ١٩٨٨ شاری ههڵهبجهی بۆمبارانی شیمیایی كرد و ٥ ههزار كهسی لهخهڵكی ئهم شارهلهپیر و لاو و ژن و منداڵ قهتڵ و عام كرد. ئۆپراسیۆنی ناسراو به‌ “ئهنفالئهوپهڕی بهكردهوهدهرهاتنی ئهم سیاسهتهدژهمرۆییهبوو.

ئهنفال ناوێكهكهلهقورئانهوهوهرگیراوهو لهوێدا بهمانایغهنیمهتبهكار هێندراوه‌. ههڵبژاردنی ئهم ناوهبۆ ئهم ئۆپراسیۆنه، ئهساسهن بۆ هاندانی بهكرێگیراوانی مهحهلی بوو تا دهست بدهنهجهنایهت و تاڵان و غهنیمهت گیری. لهم ئۆپراسیۆنهدا، ڕێگهبهبهكرێ گیراوانی ڕژیمی بهعس درابوو تا ماڵی ئهو خهڵكهی وا گوند و شار و شارۆچكهكانیان بهزهبری زۆر پێ چۆڵ كرابوو، بهتاڵان بهرن.

لهجهرهیانی زنجیرهئۆپراسۆنهكانی ئهنفالدا، ههزاران كهس لهوانهژن و پیاو و منداڵ و پیر و لاو لهزێد و شوێنی ژیانیان ههڵكهندران، بهبێ ئهوهیكهبتوانن بێجگهلهجل و بهرگێك كهلهبهریان دابوو،شتێكتر لهگهڵ خۆیان بهرن. ئهم خهڵكهیان لهپۆلی چهند ههزار كهسیدا و بهئۆتۆبووس، بهرهو بیابانهكانیئوگرهسهلمان، ههڵكهوتوو لهبهشی ناوهڕاستی عێراق، ڕهوانهدهكرد و لهوێ دهستهدهسته،بهبێ ڕهحمانهترین شێوهقهتڵ و عامیان دهكردن. پاش ماوهیهكی زۆر، كهسانێكی زۆر كهم كهلهم كارهساتهدهرباز ببوون، ئهم جهنایهتانهیان ئاشكرا كرد و گۆشهیهك لهكوشتاری بهكۆمهڵ و نامرۆڤانهی ئهو سهردهمهیان گێڕاوه‌. ئهگهرچی هێستاش ئامارێكی ورد سهبارهت بهخهساری گیانیی ئهم كارهساتهلهبهر دهست دا نییه، بهڵام ئامارهكان باس لهكوژرانی ١٨٠ ههزار ئینسان و ناشتنیان لهگۆڕهبهكۆمهڵهكاندا دهكهن.

كارهساتی ئهنفال بهههموو پانتایهكی نامرۆڤانهیهوه، لهبهرچاوی دهوڵهتهگهورهكانی جیهان و لهسهرووی ههمووانهوه، دهوڵهتی ئهمریكا، ئهنجام درا، بهڵام ئهوان هیچ ههوڵێكی بهرگرانهیان لهخۆیان نیشان نهدا. میدیا جیهانیهكانیش كهلهژێر كۆنتڕۆڵی ئهم دهوڵهتانهدا كار دهكهن، لهبهرامبهر ئهم جهنایهتهدژهمرۆییهدا بێدهنگیان گرتهبهر. لهئێستادا كهئیتر بیروڕای گشتی وردهكاریهكانی ئهم كۆمهڵكوژیهی بۆ دهركهوتووه، بهم حاڵهشهوه، لهلایهن ناوهندهنێودهوڵهتیهڕهسمیهكانهوه، ئهم جهنایهتانهنامرۆڤانهیهدژبهخهڵكی كوردستان، لهئاست جیهانیدا بهناوی جینۆساید بهڕهسمیهت نهناسراوه‌. لهڕاستیدا، ئهم بێدهنگی و بایهخ نهدانهش، خۆی ستهمێكی دیكهیهكهلهخهڵكی كوردستان دهكرێت. ئهمڕۆ پاش تێپهڕینی ٣٢ ساڵ، لهباروودۆخێكدا یادی كوشتاری بهكۆمهڵی ئهنفال و قوربانیانی ئهم كارهساتهگهورهیهدهكهینهوهكهڕژیمی دیكتاتۆری بهعس لهسهر كار نییه‌. سهدام و چهند هاودهستی جهنایهتكاری دیكهی لهسێدارهدران. ههرچهند ئهم جهنایهتكارانهدهسهڵاتیان بهدهست نهماوه، بهڵام بهداخهوهخهڵكی كوردستان لهو مافهش بێبهری كران كهخۆیان ئهم جهنایهتكارانهلهدادگایهكی عهلهنی دا موحاكمهبكهن و سزاكانیان ڕاگهیهنن. سهدام و ژمارهیهك لهو جهنایهتكارانهی وا كارهساتی ئهنفالیان خوڵقاند لهناوچوون،بهڵام هێستاش، ئاسهواری ژان و ئازاری ئهو خهڵكهكارهسات دیتووهی كهئهم ڕووداوهتاڵهمێژووییهی تێپهڕاندووه، ههروا ماوهتهوه‌. زۆرێك لهو بهكرێگیراوهكوردانهی وا لهم كوشتارهبهكۆمهڵهدا لهلایهن ڕژیمی بهعسهوهبهكار هێندرابوون، نهتهنیا خۆیان لهسزاكانیان دهرباز كرد بهڵكوو توانیان ئهو سهروهتهی وا لهڕێگهی تاڵان كردنی ماڵی خهڵكی ئهنفال لێدراوهوهپهیدایان كردبوو، بیپارێزن و وهك دڕكێك لهچاوی خهڵكی كوردستان دا ههروا درێژهبهژیانی ئاساییان بدهن. سهرهڕای تێپهڕینی ٣٢ ساڵ بهسهر ئهم ڕۆژهسهختانهدا، دهیان ههزار كهس لهبنهماڵهی ئهنفال كراوان ههروا بهژانی ههژاری و نهداری و خهمی لهدهست دانی ئازیزانیانهوهدهناڵێنن. لهساڵڕۆژی ئهم كارهساتهگهورهمرۆییهدا، نهفرهت و بێزاریی خۆمان لههۆكار و بڕیاردهرانی ئهم جهنایهتهدهردهبڕین و سڵاو و دروود دهنێرین بۆ یادی پتر له١٨٠ ههزار ئینسانی بێ دیفاع كهلهو جینۆسایدهدا گیانیان بهخت كرد.