رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگهیاندووه كه ئهڕتهشی توركییه لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوورییه تاوانی جەنگی و کۆمەڵکوژیی ئەنجامداوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا کە لەسەر دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوورییه و هێرشەکانی توركییه بڵاوی کردوەتەوە، رایگەیاندووە: ئهڕتهشی توركییه و چەکدارە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و بەرپرسن لە ئهنجامی کارەساتی مرۆیی گەورە. ئەمنستی ئهنترنشناڵ جەختیشی کردووەتەوە، بەپێی ئەو راپۆرت و بەڵگانەی دەستیان کەوتووە، توركییه و چەکدارە توندڕەوەکان هێرشی دەکەنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێ بوون، نانەواخانە، مهدرهسهكان و شوێنە گشتییەکان. “کۆمی نایدۆ”، ئەمینداری گشتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاندووه: هێرشی توركییه بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوورییه بووەتە هۆی وێرانکردنی ژیانی هاوڵاتیانی و مەدەنی و ناچار بوون جارێکی دیکە ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، کە بەردەوام لەژێر ترسی هێرش و تۆپبارانی هەڕەمەکی و رفاندن و کوشتنی بە ئەنقەستدان. ناوبراو توركییهی بە بەرپرسی سەرەکیی ڕاگهیاندووه لە هەڵسوکەوتی گروپە چەکدارە توندڕەوە سورییەکانی لایەنگری ئەو وڵاتە، کە رێگەی پێداون تاوانی جەنگ ئەنجام بدەن، بە تایبەتی کە پێشتریش هەمان هەڵسوکەوتیان لە عەفرین ئەنجامداوە. ڕاشیگهیاندووه، هێرشە دوژمنکارانەکان بووەتە هۆی رێگریی کردن لە گەیشتنی کۆمەکی مرۆیی و پزیشکی بۆ دانیشتوانی ناوچە گەمارۆ دراوەکان.