
به پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، توركییه لەو ناوچەیەی کە بەناوی “ناوچەی ئارام” لە باکوری سوورییه دروستی کردووە، تاوانی جەنگی ئهنجام داوه و لەسێدارەدان و دەستبەسەراگرتنی ماڵی خەڵکیش ههروا تێیدا بەردەوامە.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سهرماوهز، رێکخراوی “هیومان رایتس وۆچ” لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی ئەو ناوچانەی باکوری سوورییه، کە توركییه و گروپەکانی سەر بەو وڵاتە دەستیان بەسەردا گرتووە بڵاوی کردەوە؛ ئەو ناوچانە ئارام نیین، دیاردەی کوشتن و پێشێلکاریی و دەستبەسەراگرتنی ماڵی هاوڵاتیان بەشێوەیەکی لە رادەبەدەر تیایدا بەربڵاوە، کە توركییه بەناوی گەڕانەوەی ئاوارە سورییەکان و ناوچەی ئارامەوە درووستی کردووە. بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوەکە رایگەیاندووە: کوشتن و تاڵانیی ماڵ و موڵک و رێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان، بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی، ئەو بەشەی باکوری سوورییه ناوچەی ئارام نییە. جێگهی ئاماژهیه، له سەرەتای مانگی رابردوودا، توركییه هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و دەستی بەسەر هەردوو شارۆچکەی “سەرێ کانی” و “گرێ سپی” بە قوڵایی (30) کیلۆمیتر و بەدرێژایی (120) کیلۆمیتردا گرت و ئهوبهشه له خاکی رۆژئاوای کوردستانی خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە.
