کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی سه‌رانی ڕژیم نابێ بێ‌وڵام بمێنێته‌وه‌!

55709910 401

لهحاڵێكدا كهلههێندێك لهوڵاتانی جیهان واكسیناسیۆنی كۆرۆنا دهستیپێكردووه، ڕاگهیاندنی قهدهغهكردنی واكسێن بۆ ئێران، تووڕهیی و نهفرهتی ملیۆنان كهسی لێكهوتهوه‌. لهباروودۆخێكدا كهخهڵك ههموو ڕۆژێ تازیهباری لهدهست دانی ڕۆڵهكانیانن و لهباروودۆخێكدا كهپهرهسهندنی ویرووسی كۆرۆنا و دواهاتهكانی، ههموو بوارهكانی كۆمهڵگای داگرتووهو وێنهو ئاماری قوربانیان و تووشبووانی كۆرۆنا لهههموو شوێنێك دهبیندرێ، فتوای خامنهیی بێجگهلهبهرهو قهتڵگا بردنی جهماوهری ئهم كۆمهڵگایه، هیچ شتێكیتر نییهو درێژهی ههر ئهو سیاسهتهی ڕژیمهكهلهسهرهتای دهستپێكی كۆرۆناوه، گرتوویهتهبهر. لهئێستادا بۆ جارێكی دیكهوێنهی مانگی ڕهشهممهی ساڵی ڕابردوو دێتهوهبهر زهینی بیروڕای گشتی. خهڵك لهبیریان ناچێتهوهكهچلۆن ویرووسی كۆرۆنا لهبهناو پیرۆزترین شارهكانی ڕژیم چنگی لهگهردنی خهڵك توند كرد و هاوكات لهناو سهرسووڕمانی گشتی‌‌دا، سهرانی ڕژیم سیاسهتی نهێنكارییان گرتهبهر و دواكهوتووترینیشیان، جلی بهناو پزیشكانی ئیسلامییان لهبهر كرد و خهڵكیان بانگهێشتی ئهوهكرد كهپهنا بۆ شوێنهموقهدهسهكان بهرن. سهرانی ڕژیم، بهوپهڕی بێشهرمییهوهلهدووربینهكانهوهدهركهوتن و ئیدیعایان كرد كه‌ “ڕێگاچارهی ئهوان سهركهوتووترین ئهزموونی دهورهی كۆرۆنا بووهلهناو وڵاتانی جیهاندا“. ههمووی ئهم خۆههڵكێشان و بهخۆههڵكوتنانهش لهباروودۆخێكدا بوو كهخهڵك شاهیدی ئهوهبوون كهچلۆن كۆرۆنا، لێرهش، وهك زۆرێك لهشوێنهكانی جیهان، دهڕواتهسۆراغی زیانههڵگرترین توێژهكانی كۆمهڵگا. خهڵك بهچاوی خۆیان بینییان كهچلۆن تووش بووانی كۆرۆنا لهبهر دهرگای نهخۆشخانهكانلهپێ دهكهوتن و  زۆر جار تهنانهت دهرفهتی ناشتنی نزیكترین ئازیزانیشیان نهبوو.

ههر لهماوهی ٩ مانگی ڕابردوودا، خهڵك بینییان كهچلۆن ملیۆنان كهس، كهحهقدهستی ژیانێكی مهمرهومهژییان لهبهرامبهر فرۆشتنی دوایین پاشكهوتی هێزی كاریان بهدهست دێنا، لهناكاو بێكار بوون و بهحاڵی خۆیان ڕهها كران و لهجهرگهی ئهم باروودۆخهشدا تهوهرۆم بهجۆرێك هاوساری پسا كهتهنانهت دهستنیشاندهكانی ڕژیم لهشۆرای باڵای كار ناچار بوون دان بهوهدانێن كهسهبهدی ههزینهی بنهماڵهكان، گهیشتووهتهسهرووی ٦ ملیۆن تمهن. ئهوهش لهحاڵێكدا بوو كهڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكارییهكان، بهدرووستی و بههۆی ئهزموونی ڕاستهوخۆ و ڕۆژانهی خۆیان، هێڵی ههژارییان، دهملیۆن تمهن ڕاگهیاند. خهڵك لهزمانی وتهبێژی ههمان دهوڵهتێك كهئیدیعای دهكرد كهبهناو سهركهوتووترین ئهزموونی وڵاتانی جیهان بووه، بیستییان كهپتر لهسێ ملیۆن دامهزراوی ڕهسمی و چوار ملیۆن دامهزراوی غهیرهڕهسمی، لهبهردهم كهم بوونهوهی حهقدهست دان و چالاكیی پتر یهك ملیۆن و ٥٠٠ ههزار كارگهڕاگیراوه‌.

ئامارهڕهسمییهكان لهئێران باس لهوهدهكهن كهههتا ئێستا یهك و نیو ملیۆن كهس تووشی نهخۆشیی كۆرۆنا بووهو بههۆیهوه٥٦ ههزار كهس گیانیان لهدهست داوه‌. لهحاڵێكدا كهملیۆنان كهس لهسهرتاسهری جیهان چاوهڕوانی ئهوهن كهواكسێن بكرێن و گرینگرین بابهت بۆ زۆربهی وڵاتانی جیهان خێرایی بهخشینهبهواكسیناسیۆن، بۆ ڕێگری كردن لهبڵاوبوونهوهو سهرههڵنهدانی جۆری پێشكهوتووتری ئهم ویرووسه، لهحاڵێكدا كهچاوی هیوای ههمووان بهم واكسێنانهوهیهكهلهم دوایانهدا بهرههم هاتوون، بۆ جارێكی دیكه، خامنهیی بهدهركردنی فتوا،  دانیشتووانی ئهم وڵاتهبهرهو قهتڵگا دهبات. ئهگهر ناوبراو لهسهرهتای بڵاوبوونهوهی كۆرۆنادا باسی له‌ “شهڕی بیۆلۆژیكیی دوژمن دهكرد، ئهمجارهیان موریدانی ویلایهتهكهی، لهتاریكخانهی خهیاڵاتی خۆیان هاتنهدهرێ و ڕایانگهیاند كه‌ “ئهم واكسێنهتایبهت بهئێرانهو دهیانههوێ خهڵك یهختهبكهن و تووشی سهرهتانیان بكهن“. ئهگهر لهسهرهتای بڵاوبوونهوهی ویرووسهكهدا، دهستیان كرد بهنهێنكاری و تهحویلدانی درۆ بهخهڵك، ئهمجارهیان لهقالبی فتوادا، جهنایاتهكانیان بهرهوپێش دهبهن.

لهڕێكهوتی ٤ی مانگی بهفرانباردا، سهرۆكی بانكی ناوهندی ڕایگهیاند كه٢٠٠ ملیۆن دۆلار ئهرز بۆ كڕینیكواكستهرخان كراوهو گواستنهوهی واكسێنی كۆرۆنا، بهزووترین كات ئهنجام دهدرێ.  چهند ڕۆژ دواتر، وتهبێژی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا ئیدیعای كرد كه٥٢ ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی واكسێنیكواكسههزینهكراوهو بهم بڕهپارهیهبۆ ٨ ملیۆن و ٤٠٠ ههزار كهس واكسێن كڕدراوه‌. وهزارهتی تهندرووستیی ڕژیمیش ڕایگهیاند كهواكسێنێك دهكڕدرێ كهلهلایهن ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانییهوهتهئید كرابێت و لهو وڵاتهی كهبهرههم هاتووه، بهكارهێندرابێت. ههڵبهت دهشزانین كهههمووی ئهم مهرجانهلهپێوهند لهگهڵ واكسێنهكان لهبهرچاو گیرابوون.

بهڵام فتوای خامنهیی مۆری كۆتایی لهههمووی ئهم ئیدیعایانه دا و پاش وتهكانی ئهو، ڕێكخراوی مانگی سوور كهپێشتر ڕایگهیاندبوو كهلهههوڵی كڕینی واكسێنی شیركهتیفایزێر ـــ بیونتێكی بهرههمی هاوبهشی ئهمریكا و ئاڵمان دایه، ڕایانگهیاند كههاوردهكردنی ئهم واكسێنهیان ڕاگرتووه‌. پاشان موریدانی خامنهیی، یهك لهدوای یهك، لهبهرامبهر دووربینهكاندا دهركهوتن و ههڵیت و پڵیتهكانی ئهویان،باوكانه‌” وبهجێوهسف كرد.

بڕیارهكهی خامنهیی شهپۆلێكی بهرینی ناڕهزایهتیی گشتی لهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكان لێكهوتهوهو لهدژایهتی لهگهڵ ئهم بڕیاره، چهندین بهیانییهلهلایهن ڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكاریهكان، خانهنشنان و موعهلیمان دهركرا. سهندیكای شیركهتی واحید وێڕای جهخت لهسهر ئهوهیكه‌ “واكسیناسیۆنی كۆرۆنا پێویستهدهستبهجێ و بهخۆڕایی بۆ ههموو هاووڵاتییان ئهنجام بدرێتڕایگهیاند كه‌ “چهند مانگ پاش كۆرۆنا تهوهرۆم یهكجار ڕۆیشتهسهرێ و چینی كرێكار ٧٠ لهسهدی توانای كڕینی لهدهست دا و لهگهڵ بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا، سهرهڕای ئهوهیكهبهشێك لهچینی كرێكار بێكار و بهشێكی بهرینتریشی داهاتهكانیان كهمتر بۆوه، بهردهوام تهوهرۆم زیادی كردووهو چینی كرێكار توانای ئهوهی نییهكهچاوهڕوانی بهرههم هاتنی ئهو واكسێنهناوخۆییهبێت كههێشتا ڕێژهی كاریگهری و كاتی بهرههمهێنانی نادیاره‌”.

ئهنجومهنی سینفیی خانهنشینانی كیشوهریلهبهیانییهی خۆیان‌‌دا نووسییان كه‌ “ئێمهخانهنشینان بهحكوومهت دهڵێین كهتهنیا دهمانههوێ زیندوو بمێنینهوه‌. ئێوهئهركی زاتی و یاسایی خۆتان بهجێ بێنن. پێمان وا نییهكهئهوهخواستێكی زۆر بێت“.

ناوهندی پیشهیی موعهلیمانی قهزویننووسییان: “یهك ساڵ پاش گشتگیر بوونی نهخۆشیی كۆرۆنا لهسهرتاسهری جیهان، سههمی ئێران، پێنج ملیۆن خوێندكاری بهجێماو لهخوێندن و تهعتیلیی دهیان پیشه، بێكاری و ههژاریی بهرین و منداڵانێك بووكهلهحهسرهتی كڕینی مۆبایلێكی پێشكهوتوودا، پهتی خۆكوشتنیان ههڵگرت‌. خۆ تهحریم كردنی دهرمانی، بۆ خهڵكێك كهلهژێر توندترین گوشارهئابوورییهكاندا بهسهر دهبات، دواهاتێكی بێجگهلهگهورهبوونهوهی گۆڕستانهكان نییه‌”.

لهڕاستیدا ئهم ڕژیمهلهماوهی پتر لهچوار دهیهدهسهڵاتیدا، ئهم كۆمهڵگایهی بهرهو ههڵدێری نهمان بردووهو كارنامهیهكی خوێناویی لهكوشت و كوشتار و جهنایهت ههیه و فتوای خامنهییش درێژهی ئهم جهنایهتانهیه‌. تهنیا لهڕێگهی ناڕهزایهتیی ملیۆنیی و بهرینهوهدهكرێ دهسهڵاتی نگریسی ئهم ڕژیمهلهڕیشهدهربێت. بێگومان، لهئێستادا، پێكهێنانی بزووتنهوهبۆ واكسیناسیۆنی بهخۆڕایی و بهپێی ستانداردهكانی تهندرووستیی جیهانی، بۆ گشت دانیشتووانی ئێران، ئهركی سهرهكییه‌.