کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ئه‌فغانستان، حكوومه‌تی تاڵه‌بان به‌ڕێوه‌یه‌، زوو دێت و زوو ده‌ڕوات

546767

شارهكانی ئهفغانستان یهك لهدوای یهك دهكهونهدهستی تاڵهبانهوه‌. هێزهكانی تاڵهبان هێرشیان كردووهتهسهر ناوچهسنووری و گومركهكان لهویلایهتهكانی باكوور و ڕۆژئاوا و چهند ههزار سهربازی ئهفغان بهرهو ئێران و تاجیكستان ڕایانكردووه‌. لهماوهی كهمتر لهحهوتوویهكدا ویلایهتهكانی تهخار، قۆندوز و بهدهخشان كهلهگهڵ تاجیكستان سنووری هاوبهشیان ههیهداگیر كراون. هێزهكانی تاڵهبان هاوكات هێرشیان كردووهتهسهر شارهكانی هاوسنووری ئێران و تێپهڕگهسنوورییهكانی ئیسلام قهلعه و ئهبوونهسریان خستووهتهژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانهوه‌. شایهتحاڵان وتوویانهكهلهزۆرێك لهم شارستانانههیچ شهڕێك نههاتووهتهئاراوهو كاربهدهستانی خۆجێیی شارستانهكانیان جێهێشتووه‌. ههڵاتنی كاربهدهستانی خۆجێیی لهوانهفهرمانداران و فهرماندهكانی پۆلیس، ورهی سهربازهكانیشی دابهزاندووهو ئهوانیش پاشهكشهیان كردووه‌.

تاڵهبان پاش ئاگاداربوونهوهلهوهیهكهئهرتهشی ئهمریكا لهلایهكهوهڕهوتی بردنهدهرهوهی هێزهكانی خۆی لهئهفغانستان خێراتر كردووهتهوه‌‌ و لهلایهكی دیكهشهوهئهشرهف غهنی و عهبدوڵڵا عهبدوڵڵا لهسهفهری خۆیان بۆ واشنگتۆن هیچ دهستكهوتێكیان نهبووه، دهستبهجێ لهچرای سهوزی ئهمریكا بۆ داگیر كردنی كامڵی ئهفغانستان گهیشت. وڵامی جۆو بایدێن سهرۆك كۆماری ئهمریكا بهسهرانی دهوڵهتی ئهفغانستان ڕوون  و ئاشكرا بوو: “ئهفعانستانییهكان خۆیان بڕیار لهسهر داهاتوویان بدهن“! كهس نییهلهبایدێن بپرسێ كهئهگهر قهرارهخهڵكی ئهفغان خۆیان بڕیار لهسهر داهاتوویان بدهن، كهوابوو لهماوهی ٤ دهیهی ڕابردوودا ئهمریكا و دهست و پهیوهندهكانی، لهئهفغانستان چییان دهكرد؟ ئهو ههمووهگرووپهوهحشی و كۆنهپهرهستهلهژێر پهڕ و باڵی چ دهسهڵاتێكدا و بهئیمكاناتی ماددیی چ لایهن گهلێك پهروهردهكران و لهگیانی خهڵك بهردران؟

دیاردهی ههزیمهتی سهربازانی دهوڵهتی ئهفغانستان لهبهرهی شهڕ كاتێك توند بووهوهكهدهوڵهتی بایدێن بهكردهوه،بهسهرسپێردراوانی خۆی و كاربهدهستانی دهوڵهت، ڕێگای ههڵاتن لهم وڵاتهی نیشان دا. دهوڵهتی بایدێن بهواژۆی فهرمانێك بۆ ٥ تا ٦ ههزار كهس لهو ئهفغانیانهی كهلهماوهی بیست ساڵی ڕابردوودا لهگهڵ ئهرتهشی ئهمریكا لهئهفغانستان هاوكاریان كردبوو ویزای دهركرد و ئهوهشههڵبهت ههموو كاربهدهستانی دهوڵهتی ئهفغانستان دهگرێتهوه‌.

ئهگهر باروودۆخهكهههر بهم شێوهیهبڕواتهبهرهوهلهداهاتوویهكی نهزۆر دووردا، لهشكری تاڵهبان دهگاتهدهروازهكانی كابۆل و شهڕێك كهلهساڵی ٢٠٠١ و پاش هێرشی تیرۆریستیی ئهلقاعیدهبۆسهر بیناكانی تجارهتی جیهانی و پێنتاگۆن لهئهمریكا دژبهتاڵهبان دهستیپێكرد، سهركهوتنی تاڵهبان و شكستی كامڵی سیاسهتی ئهمریكای لهم وڵاتهلێدهكهوێتهوه‌. ههر لهئێستاوهئاشكرایهكهدهوڵهتی ئهمریكا پاش وتووێژی ئاشتی لهگهڵ تاڵهبان بڕیاری داوهكهئهفغانستان تهحویلی ئهم گرووپهبدات. تاڵهبان بهشێوهی كاتیش بێت لهئهفغانستان پێگهی ڕابردووی خۆی بهدهست دێنێتهوهو بهسهر وڵاتی ئهفغانستاندا زاڵ دهبێت. بهڵام بێگومان ئهوهش كۆتایی ئهم ماجهرایهنابێت. ئهم وڵاتهبۆ جارێكی دیكهدهبێتهمهیدانی ڕمبازێنی شهڕسالاران و بازرگانانی بهرههمهێنان و ههناردهكردنی ماددهی هۆشبهر و ههرچی لهتووربێنی كۆنهپهرستیی تاڵهبان دایهبهناوی یاسا و شهریعهت بهسهر خهڵكی بێدفاعی ئهم وڵاتهو پتر لهههمووان بهسهر ژناندا دهڕووخێت. ههروهها لهلایهكی دیكهشهوهموقاومهتی ئازادیخوازانهو پێشكهوتوو بهتایبهت لهژێر كاریگهریی ئهوهیكهلهسبهینێی ئێراندا شایهدی دهبین، شكڵ دهگرێت.

بیلانی شهڕی ئهفغانستان بۆ ئهمریكا كوژرانی ٢ ههزار و ٤٠٠ سهربازی ئهمریكایی و كهم ئهندام بوونی چهند بهرابهری ئهم ژمارهیهو داسهپاندنی ههزینهی نزیك بهههزار ملیارد دۆلار بهسهر خهڵكی ئهمریكادا بووهو ئاكامهكهشی بوو بهوهیكهلهئێستادا خهڵكی ئهفغانستان چاوهڕوانی دهكهن. بیلانی خهڵكی ئهفغانستان لهم شهڕهدا لهوهش دڵتهزێنتر و كارهساتبارتره‌. كوژرانی چهند سهد ههزار سهربازی ئهفغانستان لهبهرهكانی شهڕ و خهڵتانی خوێنی بوونی بهسهدان ههزار كهس لهخهڵكی بێدفاع لهلایهن بۆمبهكانی تاڵهبان لهزهویو بۆمب هاوێژهكانی ئهمریكا لهئاسمانهوه، سهدان ههزار كهم ئهندام و ئازار دیتووی شهڕ، خهڵكێكی نوقم لهههژاری و دهوڵهتێكی نوقم لهگهندهڵی. ئهوهیهبهرههمی نیهایی ئیدیعاكانی وهكئاوهدانی،گهشهی ئابووری،بهڕێوهبردنی دیمۆكراسیولهناوبردنی تیرۆریسمو هیتر كهدهوڵهتی ئهمریكا بهڵێنهكهی بهخهڵكی ئهفغانستان دابوو.

چوونهدهرهوهی هێزهكانی ئهمریكا لهئهفغانستان ئهویش بهم خێراییهلهههمان حاڵدا پهیمان شكێنی ڕهسمیی دهوڵهتی ئهمریكاشهلهبهرامبهر ئهفغانستاندا‌. دهوڵهتی ئهمریكا لهساڵی ٢٠١٢ و لهسهردهمی سهرۆك كۆماری باراك ئۆباما ڕێكهوتننامهیهكی لهگهڵ دهوڵهتی حامد كهرزای واژۆ كرد كهبهپێی ئهو ڕێكهوتننامهیهدهوڵهتی ئهمریكا بهڵێنی دابوو كهلهدهوڵهت و خهڵكی ئهفغانستان پشتیوانی بكات.

گرووپهئیسلامییهكان ئهساسهن بهیارمهتیی ئهمریكا و هاوپهیمانانی لهوانهعهرهبستان و ئیماراتی یهكگرتوو و پاكستان دژبههێزهكانی یهكیهتیی سۆڤیهت سهریان ههڵدا. پاكستان لههاوپهیمانانی سهرهكیی ئهمریكا لهناوچهكهبهپشتیوانیی لهتاڵهبان، مانهوهی ههتا ئێستایانی دابین كردووه‌. تهنیا كاتێك كهگرووپهئیسلامییهكان ئامانجی ئیمپریالیسمی ئهمریكایان دژبهیهكیهتیی سۆڤیهت بهرئاورد كرد و پاشان لهكۆنتڕۆڵ چوونهدهرێ و سهركهشییهكانیان ژانهسهری بۆیان خوڵقاند، هێزهكانی ئهرتهشی ئهمریكا هاتنهمهیدان. دهخاڵهتی نیزامیی ئهمریكاش نهتهنیا ئازادیی خهڵكی ئهفغانستانی لهچنگ گرووپهئیسلامییهكان لێنهكهوتهوه، بهڵكوو فهلاكهتی خهڵكی ئهم وڵاتهی دههێندهزیاد كرد. ئێستا كهئهفغانستان بهكردهوهبووهتهوێرانه، پاش دوو دهیهڕیاكارانهدهڵێن: “با ئهفغانهكان خۆیان بڕیار لهسهر داهاتوویان بدهن“.

لهڕاستیدا بهپێچهوانهی ئهوهیكهژوورنالیسمی ڕواڵهتی و یان سهرسپێردراو، دهرخواردی بیروڕای گشتیی دهدهن، ئهخلاق و كلتوور و باوهڕهكانی تاڵهبان پێناسهی كۆمهڵگای ئهفغانستان نییه‌. ئهم جۆرهتهبلیغاتانهوێنهیهكی ناكامڵ لهڕاستییهكانی كۆمهڵگای ئهفغانستان نیشان دهدهن. وشیارییهكی سیاسی و ئیرادهی خهباتكارانهی پێشكهوتوو و پێشڕهو بهتایبهت لهناو جهماوهری ژنانی ئهم وڵاتهدا شكڵی گرتووهكهحكوومهتی سبهینێی تاڵهبان و شهڕسالاران و بازرگانانی ماددهی هۆشبهر ڕادهماڵێ. خهڵكی ئهفغانستان بهپێچهوانهی سهرانی حكوومهتی پووشاڵیی ئێستا سواڵی ئازادی و ئهمنییهتی خۆیان لهدهوڵهتی ئهمریكا ناكهن و لهوهش گهیشتوون كه‌: “هیوایهكمان بهخێری تۆ نییه، شهڕمان پێ مهگهیهنه‌”.