دایكانی گیانبه‌خت كردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، به دوای كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی ئازادی، له میترۆی سادقییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌و به توندی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دران.
له كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر وێستگه‌ی میترۆی سادقییه و “مه‌حبووبه ڕه‌مه‌زانی” دایكی ” پژمان قۆلی پوور” و دایكی “فه‌رهاد مه‌جد”یان به توندی بریندار كرد. له‌م هێرشه دڕندانه‌یه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌شكه‌نجه ولێدان، مۆبایله‌كانیان لێ سه‌ندن و شكاندیان. له درێژه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان دایكانی ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی كه‌ڵانته‌ری “جه‌نه‌ت ئاباد” و پۆلیسی ئه‌منییه‌تی “وزرا”یان كردن.