کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌ كردنی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان

شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019

ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان، لە “ملەی تەتە” لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه‌ ئەشکەنجە کراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سه‌رحه‌د راهپه‌یكه‌ر”ی ٣٤ ساڵ ته‌مه‌ن، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری “ته‌ته”ی هه‌ورامان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌ و سووكایه‌تیی پێكراوه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو به‌هۆی كاری بوونی ئه‌شكه‌نجه‌كان و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌ریوان كراوه‌.