ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری سەقز كه پاش دهستبهسهركرانیان گوزراونتەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی شاری سنە، لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە دراون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “عەلی قادری، ئارمیا ڕەنجبەری، هێمن کەریمی” و دوو برا بە ناوەکانی “هیوا و وریا ئەمینی” دوای دەستبەسەر کرانیان گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. شایانی باسه، یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە لە لایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجە دراون. جێگهی ئاماژهیه، ئەو پێنج هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کرابوون.
