ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەروکانی”ی پیرانشار بە ناوی “جەعفەر حەسەن زادە” تەمەن ٤٩ ساڵ، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجە دانی لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، ڕەوانەی نەخۆشخانەی “عارفیان”ی ورمێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “جەعفەر حەسەن زادە” لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بارودۆخی تهندرووستی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە. شایانی باسه، “جەعفەر حەسەن زادە” سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار ڕاگوێزراوە و دواتر بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەی عارفیانی ورمێ ڕاگوێزرا.
جێگهی ئاماژهیه، ناوبراو ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.