کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌زیه‌ت و ئازاری به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ئه‌زیه‌ت و ئازاری به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پووشپەڕ، “حسێن عوسمانی” بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ٣٠ ساڵ زیندان و هاو په‌روه‌نده‌ی “سابیر شەیخ عەبدووڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە” کە حەفتەی ڕابردوو لە سێدارە دران، بانگی کردووە و داویانەتە بەر لێدان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە ئەمنییەکان “حسێن عوسمانی”یان خستووه‌ته‌ ژێر زەخته‌وە و داوایان لێ کردووە بەڵگەیەک بە بێ چاوپێکەوتن واژۆ بکا کە ناوبراو ئامادەی ئەم کارە نەبووە و بێ ریزی زۆری پێ کراوە. هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێ کردووە کە رۆژی چوارشەممە لە سێدارە دەدرێت. حسێن عوسمانی ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ٩٢ دەستبەسەر و ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری مەهاباد وێڕای دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە” حوکمی ئێعدام له‌به‌ر چاوی خەڵکیان بەسەردا سەپێندرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، حوکمی ئێعدامی “حسێن عوسمانی” لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٥، لە لایەن دیوان باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و مانگی رەزبەر ساڵی ڕابردوو حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و پەروەندەی دیاکۆ و سابیر نێردرا بۆ دادگای ورمێ.