ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان” له سه‌فه‌رێكی دیاری نه‌كراو و به‌په‌له‌دا ڕۆیشت بۆ مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ “پوتین” سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه وتووێژی كرد. ئه‌م سه‌فه‌ره له حاڵێكدایه كه له‌م دوایانه‌دا ده‌وڵه‌تی سووریه به هاوكاری ڕووسیه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیدله‌ب و شار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌م ناوچانه. له‌م زنجیره هێرشانه‌دا، شاری ستراتێژیكی “خان شیخۆن” له ڕێگای نێوان حه‌له‌ب بۆ دێمێشق و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌رییان له گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی تووركییه وه‌ڕگرتووه‌ته‌وه و شاری ئیدله‌بیان به دڕندانه‌ترین شێوه بۆردومان كردووه. له ئێستادا شه‌ڕێكی قورس له نێوان هێزه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د و گرووپه ئیسلامیه‌كان كه توركییه پاڵپشتیان ده‌كات، درێژه‌ی هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی بێ دفاع به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و بریندار و ئاواره بوون. هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی ئووت، هێزه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د قه‌رارگای به ناو “چاوه‌دێری”ی توركییه‌یه‌كان له شاری “مۆرك” گه‌مارۆ داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌شرییه‌ی “ئۆراسیا ده‌یلی” له مۆسكۆ له بابه‌تێكی خۆیدا ئاشكرای كردووه كه “ده‌وڵه‌تی دێمێشق جه‌ختی له‌سه‌ر ئازادكردنی ئێدله‌ب كردووه” و نووسیوێتی: “سووریه ڕێگه به میلیشیا ئیسلامی و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌دات كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی توركییه”. هه‌روه‌ها له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه به وتووێژی ١ی خه‌رمانانی ئه‌ردۆغان و پوتین كراوه كه تێیدا ئه‌ردۆغان هێرشه‌كانی سووریه به هاوكاریی ڕووسیه‌ی “به قه‌یران و هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌منیه‌تی توركییه” ناو لێبردووه. ئه‌م هێرشانه به لای ئه‌ردۆغانه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك گرینگ بووه كه نه‌یتووانیوه چاوه‌ڕوانی دانیشتنی سێ لایه‌نه‌ی نێوان “ڕووسیه، توركییه و كۆماری ئیسلامی” بكات و به زووترین كات خۆی گه‌یاندووه‌ته ڕووسیه.
ناوچه‌ی ئیدله‌ب و به‌شێك له حه‌ما دوایین ناوچه‌كانن كه هێشتا له ژێر كۆنتڕۆڵی گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ربه توركییه‌ن و به‌شێكن له به ناو “ناوچه‌ی ئه‌من و دوور له كێشه” كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕێكه‌وتنی نێوان ڕووسیه و ڕه‌وته ئیسلامییه‌كاندا پێكهاتبوو. پێكهێنانی ئه‌م ناوچانه به تایبه‌ت له باكووری سووریه بۆ ده‌وڵه‌تی توركییه ده‌رفه‌تێكی باش بوو تا به ناوی پاراستن و چاوه‌دێری به‌سه‌ر ئیجرای ڕێكه‌وتنه‌كه، هێرش كاته سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه و نفووزی خۆی په‌ره‌پێدات. ده‌وڵه‌تی توركییه به‌رده‌وام ئامانجی ئه‌وه بووه كه ڕه‌وتی ئیسلامیی تیرۆریست و شكست خواردووی ئه‌و ناوچانه دووباره ڕێكخاته‌وه و بۆ معامه‌له و مانۆڕ دان له نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیه كه‌ڵكیان لێوه‌رگرێت و ببنه ئامرازی باج وه‌رگرتن له‌م ده‌وڵه‌تانه.
هێرشی ئه‌م دووایانه‌ی سووریه به هاوكاری ڕووسیه بۆسه‌ر ئێدله‌ب و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری له باروودۆخێكدا ڕوویداوه كه توركییه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به ڕێكه‌وتنێك گه‌یشتووه و به نیازه نه‌وارێكی به‌رگری به قووڵایی ٥ تا ١٤ كیلۆمیتر له خاكی كوردستانی سووریه‌دا پێكبێنێت. ئه‌ردۆغان دوای هه‌ڕه‌شه و ئاژیتاسیۆن له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه مافی ده‌سه‌ڵاتداریی خه‌ڵكی كوردستان و تێكدانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ئێستای ڕۆژئاوا، توانیبووی نه‌وارێكی به‌رگری پێكبێنێت و هه‌زینه‌كه‌شی به ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا دابوو. به‌ڵام ئه‌م جار، ئه‌ردۆغان له سه‌فه‌ری ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی خۆیدا بۆ مۆسكۆ ده‌بێ هه‌زینه‌یه‌كی زیاتر بدات. چونكه داگیركردنه‌وه‌ی ئیدله‌ب له شه‌ڕی سووریه‌دا، به مانای كۆكردنه‌وه‌ی و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ١٢ ناوه‌نده نیزامییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یه كه ناوچه‌یه‌كی به‌رینیان داگرتووه. ئه‌ردۆغان به ده‌ستی پڕ و به پێشنه‌یاری ئابووری پڕ سووده‌وه ڕۆیشت بۆ مۆسكۆ تا به‌ڵكوو بتووانێ ئه‌مجاریش ڕه‌زامه‌ندی پوتین بۆ درێژه‌دان به پڕۆژه‌كانی خۆی وه‌رگرێت. ئه‌ردۆغان له قسه‌كانی دا ئاماده‌یی خۆی بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی موعاملاتی بازرگانی له‌گه‌ڵ ڕووسیه له ٢٥ ملیارده‌وه بۆ ١٠٠ ملیارد دۆلار ڕاگه‌یاند و جگه له‌وه‌ش له‌م سه‌فه‌ره‌دا له ڕێوڕه‌سمی هه‌وا فه‌زای “ماكس ٢٠١٩” له شاری “جۆكۆفسكی” به‌شداری كرد كه تێیدا فڕۆكه‌ی سۆخۆــ٥٧ نه‌ماییش درا. ئه‌ردۆغان وه‌ك ڕشوه‌یه‌ك به ده‌وڵه‌تی ڕووسیه، ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ كڕینی ئه‌م فڕۆكانه ده‌ربڕی تا به‌ڵكوو بتوانێ ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئیدله‌ب بدۆزێته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تۆڵه‌ی له ئه‌مریكا بۆ ڕێگریی له فرۆشی “ئێف ٣٥” كردبێته‌وه.
به‌ڵام پۆتین له وڵام به ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ردۆغان به بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی توركییه‌ی لێ نیشته‌جێن، خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی و مافی ده‌سه‌ڵاتداریی سووریه و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و پێكهێنانی كۆمیته‌ی دووباره نووسینی یاسای وڵاتی سووریه بووه. پوتین هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزم و كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و درێژه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕه‌وته ئیسلامییه‌كانی تا شكستی یه‌كجاریان به پێویست زانیوه. پۆتین پێڕاگه‌یشتن به نیگه‌رانی ئه‌ردۆغان و چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی حزووری توركییه له سووریه‌ی داناوه بۆ دانیشتنی “ئاستانه” كه قه‌راره له مانگی سێپتا‌مبر به‌ڕێوه‌چێت. له‌م پێوه‌نده‌دا، وته‌بێژی كۆشكی كرێملینیش ڕایگه‌یاند كه: “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی پێویسته ئه‌وه‌شی له‌به‌رچاو بێت كه كه‌سانێكی دیكه‌ش نیگه‌رانی چالاكیی تیرۆریستانی ئیدله‌بن و به پێویستی ده‌زانن كه به زووترین كات له ناویان به‌رن”. كه‌وابوو ئه‌ردۆغان ئه‌گه‌ر چی به ده‌ستی پڕه‌وه بۆ موعامه‌له له‌گه‌ڵ ڕووسیه ڕوویشتبوو، به‌ڵام به ده‌ستی خاڵی گه‌رایه‌وه.
ڕژیمی فاشیستی توركییه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ر له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی سیاسی و ئابووریی زۆر به‌ره‌وڕووه. ئه‌رزشی لیری توركییه له چاو دراوه‌كانی دیكه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر هاتووه‌ته خواره‌وه. ده‌وله‌تی ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی، درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی له په‌ره‌پێدانی ئامانجی زێده‌خوازی و له موعامله له‌گه‌ڵ هێزه ئێمپریالیست و كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌بینێته‌وه و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به به‌های سه‌پاندنی هه‌زینه‌ی قورس به‌سه‌ر ژیان و بژیوی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی توركییه به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات. هه‌ر به‌هۆی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆییانه، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی توركییه، سووریه و عێراق، هه‌تا ئێستا بوونه‌ته قوربانی و ئاواره بوون و قه‌یرانی ئابووریی ناوچه‌كه‌ش قووڵتر بووه‌ته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركییه هه‌تا ئێستا نه ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌لكوو پێگه‌ی خۆی و حیزبه‌كه‌ی له ناو ئه‌م وڵاته و ناوچه‌كه لاوازتر كردووه.